سیاسەتمەدارێکی عێراقی: بە گەڕانەوەی ترەمپ ئەمریکا سیاسەتی دارایی بەرامبەر عێراق دەگۆڕێت
- بزنس
- 9 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە ساتێکدا دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی و جێگەی بایدن دەگرێتەوە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان و بەدۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت.
وێنە گەورەکە: گەڕانەوەی ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنانی و بزووتنەوەی حەماس لە غەززە بەردەدوامە، لەکاتێکدا گرووپە چەکدارەکانی عێراق "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی" هەڵویستی خۆیان سەبارەت بە سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئاشکرا کردووە و دەڵێن، "ئەوان بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل و پێداگرن لە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بەپێچەوانەوە بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک ئامادەن ئەگەر پێویست بکات".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پسپۆڕانی کاروباری سیاسی پێیانوایە، ترەمپی 78 ساڵان سیاسەتێکی تووند بەرامبەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەگرێتەبەر و لە ڕێگەی بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە فشاری زیاتر دەخاتە سەر بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی دۆلار بۆ ئێران.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: عەقیل عەباس، توێژەری سیاسی حکوومەتی عێراق دەڵێت، "ئەگەر عێراق سنورێک بۆ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئـێران دانەنێت و کۆتایی بە کڕینی غاز و کارەبا لە ئێران نەهێنێت، دەکەوێتە ژێر فشارێکی زۆرەوە.
لەلایکی دیکەوە: میسال ئالووسی، سیاسەتمەداری عێراقی بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: "ترەمپ سیاسەتی دارایی لەگەڵ عێراق دەگۆڕێت و ڕێکاری نوێ دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی دۆلار لە عێراقەوە نەگاتە ئێران و سووریا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
4 خولەک لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ "محەممەد" پێشەنگی ناوی تازە لەدایکبووانی کوڕە لە ئینگلتەرا و وێڵز
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر مانگایەکی مردار بوو دووکەس لە سەنگەر دەستگیرکران
17 کاتژمێر لەمەوپێش