لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت

دیمەنی کرێکارێک لەکاتی کارکردن

ئاڤا نیوز

ئەو گرفتە کارگێڕییانەی ببوونە هۆی ئەوەی دوو مانگ جارێک مووچەی خانەنشینی کرێکاران دابەش بکرێت چارەسەرکراون و لە مانگەکانی داهاتوو، هەموو مانگێک مووچەی خانەنشینی کرێکاران دابەش دەکرێت.

وێنە گەورەکە: بەپێی یاسای کار لە هەرێمی کوردستان، دەبێت کرێکارانی کەرتی تایبەت دەستەبەر بکرێن، ئەمەش لەپێناو پاراستنی مافەکانیان و سوودمەند بوون لەو مافانەی لە دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا هاتوون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بڵاویکردووەتەوە: ‎دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان لەگەڵ لایەنەکانی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەو گرفتە کارگێڕییانەی چارەسەرکرد کە بەهۆیەوە کرێکارانی خانەنشینکراو دوو مانگ جارێک مووچەیان وەردەگرت، لە مانگەکانی داهاتووەوە هەموو مانگێک مووچەیان دابەش دەکرێت.

زانیاریی زیاتر: ‎هەفتەی ڕابردوو دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی هەردوو مانگی 9 و 10ـی کرێکارانی خانەنشینکراو، هەر کرێکارێک مووچەی وەرنەگرتووە دەتوانێت ڕۆژی یەکشەممە سەردانی بانکی دیاریکراو بکات لە سنووری پارێزگاکەی، هەروەها بۆ مانگەکانی داهاتوو، پێش کۆتاییهاتنی هەر مانگێک دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەیان.

لێدوانی فەرمی: مەریوان بەگۆک، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بە ئاڤا میدیای گوت: لە هەرێمی کوردستان هەزار کرێکار خانەنشینکراون، لەو ژمارەیە لە ساڵی 1971ـەوە تا 2019، نزیکەی 650 کرێکار خانەنشین بوونە، لە ساڵی 2019ـەوە تا ئێستا، واتا لە کابینەی نۆیەم، زیاتر لە 350 کرێکار خانەنشین کراون.

بۆچی گرنگە: ئەو کرێکارانەی دەستەبەردەکرێن، سوودمەند دەبن لە پاداشتی کۆتایی کار، لەکاتی پێکان بیمەی تەندروستیان دەبێت، ئەگەر بەردەوامیش بن لە دەستەبەری ئەو کاتەی تەمەنیان گەیشتە تەمەنی خانەنشینی، ئەوا خانەنشێن دەکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ