لە سنووری گەرمیان پڕۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە بۆ چەند گوندێک جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 10 تشرینی دووەم

دیمەنێکی قەزای کەلار لە ئاسمانەوە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی ڕاکێشانی ئاوی خواردنەوە لە سنووری گەرمیان جێبەجێ دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر بودجەی وەزارەتەکە پڕۆژەیەكی ڕاكێشانی بۆریی ئاوی خواردنەوە لە گوندی چیا سورخەوە بۆ گوندەكانی شێخ فەیزوڵڵا و بەردی عەلی سەروو و خواروو، بە گوژمەی 389 ملیۆن دینار لە سنووری ئیدارەی گەرمیان جێبەجێ دەكرێت.
لێدوانیی فەرمی: نەوزاد حەمید ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی گەرمیان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: مەبەست لە پرۆژەکە گەڕاندنەوەی ئاوەدانیی زیاترە بۆ گوندەکان، چونکە ئێستا چەند ماڵێکی کەم لەم گوندانە هەن، پێشتریش خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و ڕێگەوبان پێشکەش بە گوندەکان کراون.
ئەمەش بزانە: ئەو پڕۆژەیە لە ڕێككەوتی 25-9-2024 دەستیپێكردووە و ماوەی جێبەجێكردنی 150 ڕۆژی بۆ دیاریكراوە، هاوکات تاوەكو ئێستا 47%ی كارەكانی تەواو كراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت