
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و بەشار ئەسەد، سەرۆككۆرماری سووریا
ئاڤا نیوز
سوودانی و بەشار ئەسەد لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە كۆبوونەوە و مەترسییەكانی پەڕینەوەی جەنگ بۆ لوبنان و بەركەوتنی پڕووشكی شەڕەكە بە سووریا، تاوتوێ دەكەن.
وێنە گەورەكە: لە پەراوێزی لووتكەی وڵاتانی كۆمكاری عەرەبی و وڵاتانی هاریكاری ئیسلامی، كە لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە بەڕێوەدەچێت، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و بەشار ئەسەد، سەرۆككۆرماری سووریا كۆبوونەوە و، بارودۆخی ناوچەكە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان تاوتوێ كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە پەراوێزی لووتكەی ڕیاز، محەمەد شیاع سوودانی، دیدارێكی لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆككۆماری سووریا ئەنجامداوە و جەختیان لە پێویستی گەیشتن بە بڕیاری یەكلاكەرەوە لە لووتكەی ڕیاز بۆ پرسی غەززە و شەڕی سەر لوبنان، كردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە دیدارەكەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و سووریا و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان كراوە. بەشێوەیەك لە قازانجی هاوبەشی هەردوولا بێت.
باكگراوند: سەرەڕای ناكۆكی سیاسی و گرژی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و سووریا لە قۆناغی پێش پرۆسەی ئازادكردنی عێراق لە ساڵی 2003 و، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانیان لەمە بەدواوە، دوای سەرهەڵدانی شەڕ و گرژییەكانی سووریا لە ساڵی 2011 و تێكچوونی دۆخی ناوخۆی ئەو وڵاتە و هەڵوێستوەرگرتنی وڵاتانی عەرەبی بەرامبەر پێشێلكارییەكانی ڕژێمی ئەسەد بەرامبەر خەڵكی وڵاتەكە، پەیوەندییەكانی بەغدا و دیمەشقیش بەرەو ساردبوونەوە هەنگاوی نا، بەڵام نەگەیشتە ئاستی پچڕانی پەیوەندییەكانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






