
کەمپێی ئاوارەکان دهۆک
ئاڤا نیوز
ڕێکارە گشتگیرەکانى سەرژمێرى لە کەمپی ئاوارەکان لە سنوورى پارێزگای دهۆک لە چوارچێوەی ئامادەکارییە نیشتمانییەکان بۆ سەرژمێرى گشتى لە عێراق دەستیپێکردووە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 20-11-2024، پرۆسەی سەرژمێری گشتیی لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەڕێوەبچێت. سەرژمێرییەکە ئاوارەکان لەنێو کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکانیش دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: دیان جەعفەر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: فەرمانگەکەمان ئاسانکاری و پاڵپشتی پێویستی پێشکەش بەو تیمانەی سەرژمێری کردووە، کە لە ناو کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکان دەستیان بە کارکردن کردووە، بە ئامانجی تۆمارکردنی داتای ورد سەبارەت بە ژمارەی ئاوارەکانی پارێزگاکە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی دیان جەعفەر، لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا پڕۆسەکە کۆتایی دێت.
ئەمەش بزانە: پارێزگای دهۆک 15 کەمپی ئاوارەکان لەخۆدەگرێت، نزیکەی 55 هەزار و 875 ئاوارە لەناو و دەرەوەی ئەو کەمپانە دەژین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئەو پێشمەرگانەی بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان هەیە دەتوانن ببن بە مامۆستا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی ڕیفراندۆم: ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پێنجوێن بەرپرسێک بەوە تۆمەتبار دەکرێت بە بەرتیل نەبێت کار ناکات