وادەی یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 12 تشرینی دووەم

دیمەنێک لە باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان، زانیاریی سەبارەت بە كاتی بەڕێوەچوونی یەكەم كۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیێنێت كە بەتەمەنترین ئەندام سەرۆكایەتیی دانیشتنەكە دەكات.
لێدوانی فەرمی: ئەردەلان محەمەد، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: دوای یەکلاییکردنەوەی تانەکان 10 ڕۆژ لەبەردەستی سەرۆکی هەرێمی كوردستانە تاوەکو مەرسووم دەربکات، دواتر ئەگەر هەماهەنگی هەبێت، ڕۆژێک بۆ یەکەم دانیشتنی ئەم خولەی پەرلەمان دیاری دەکرێت.
لەلایەكی دیكەوە: سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بە ئەوە دا، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، بەتەمەنترین ئەندامی هەڵبژێردراو، سەرۆکایەتیی دانیشتەکان دەکات تا ئەو کاتەی سەرۆک، جێگر و سکرتێری پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن.
باكگراوند: ڕۆژی هەینی، 18-10-2024، دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی یەکشەممەش، 20-10-2024، دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و بەپێی ئەنجامەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان پلەی یەكەمی لایەنە بەشداربووەكانە بە 39 كورسی و هەر خۆیشی پێكهێنەری سەرەكیی كابینەی دەیەمی حكومەت دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت