
باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن
ئاڤا نیوز
80 باڵیۆزی نوێ لە عێراق دادەمەزرێنرێن، بەلایەنی کەمەوە 13یان کورد دەبن، ئاڤا میدیا شێواز و مەرج و پێوەر و بنەماکانی دانانی ئەو باڵیۆزانە ئاشکرا دەکات.
وێنە گەوەرەکە: 15 ساڵە لە عێراق هیچ باڵیۆزێکی نوێ دانەنراوە، لە کاتێکدا حکومەتی عێراق بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی لەو پلە وەزیفییە هەیەتی بە گشتی پێویستی بە زیاتر لە 140 باڵیۆز هەیە، هەم بۆ باڵیۆزخانەکان و هەمیش بۆ ئەو دامەزراوانەی پێویستیان بەوەیە لەلایەن ئەو باڵیۆزانەوە بەڕێوەببرێن. بۆ ئەم مەبەستەش حکومەتی عێراق لە سەروبەندی دانانی 80 باڵیۆزی نوێیە.
لێدوانی فەرمی: د.محەممەد سدیق، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هێشتا ناوی ئەو باڵیۆزانە نەهێنراوەتە پەرلەمان، بەڵام لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی ئەو پشکانە لە نێوان لایەنەکان ڕێککەوتن کراوە.
ڕێككەوتنكە بەم شێوەیەیە: 50%ی لە کارمەندانی وەزارەتی دەرەوە دەبن و 50%ی دیکە لەنێو حیزبەکانەوە کاندید دەکرێن، بۆ ئەوەی ببنە باڵیۆز لە باڵیۆزخانەکانی عێراق لە وڵاتان.
شێوازی جێبەجێکردن: ئەو 50%ـەی لەناو وەزارەتی دەرەوە دەبنە باڵیۆز، لەسەر بنەمای لێهاتوویی دەبێت و پلەکانیان لە ڕاوێژکار و وەزیری ڕێپێدراوەوە بەرز دەکرێتەوە بۆ باڵیۆز.
بەپێی ڕێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان، 50%ـەکەی دیکە، بەپێی ژمارەی کورسیی لایەنەکان دەبێت لە پەرلەمان، بۆ هەر 10 کورسییەک باڵیۆزێکیان دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ناوی 44 کاندید بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزکراوەتەوە بۆ ئەوەی بکرێنە باڵیۆز و لەو ژمارەیەش چەندین کوردی تێدایە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەی تایبەتەوە دەست ئاڤا نیوز کەوتووە، لەو 44 کاندیدە حەوتیان کوردن. بەپێی پشکی لایەنەکانیش بێت لە پەرلەمان، پارتی 3 باڵیۆز و یەکێتی 2 باڵیۆز و نەوەی نوێ باڵیۆزێکیان بەردەکەوێت لەو 50%ـەی لە نێو لایەنەکانەوە دەستنیشان دەکرێن بکرێنە باڵیۆز.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






