نەسڕوڵڵا ڕەشنودی، كونسوڵی گشتیی ئێران
ئاڤا نیوز
نەسڕوڵڵا ڕەشنودی، كونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاڤا ڕایگەیاند، سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە گرنگە.
لێدوانی فەرمی: نەسڕوڵڵا ڕەشنودی، سەبارەت بە پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئێران هەمیشە لە تەنیشت حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی هێنانە ئارای سەقامگیریی لە هەرێمی کوردستان هەنگاوی ناوە و هەوڵی داوە، چونکە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە گرنگە، ئەمڕۆش بەهەمان شێوە لە هەر شوێنێک کە پێویست بێت ئێمە یارمەتیدەر دەبین.
لەلایەكی دیكەوە: لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئاڤا میدیا, كونسوڵی ئێران گوتی: "بۆ ئێمە گرنگە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەقامگیر بێت، بەڕاستیش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و ئاسایشی هەڵبژاردن و کارنامەی هەڵبژاردنەکان شتی زۆر نوێ بوو بۆ ئێمەش، ئێمە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووشمان بینیوە، ئەمجارە لەم هەڵبژاردنەدا بانگەشەکانی هەڵبژاردن زۆر جێگەی سەرنج بوون، بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئاسایشی هەڵبژاردنەکان بوو کە زۆر باش بوو و جێگەی پیرۆزباییە".
گۆشەیەكی دیكە: نەسڕوڵڵا ڕەشنودی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا بۆ ئێمە ناسراو و جێگەی ڕێزە، هەر لەبەر ئەمەشە کە ئێمە لە چوارچێوەی عێراقدا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێک دەخەین، هیچ ڕێگرییەکیشمان لەم بارەیەوە نییە و تا ئێستاش نەمانبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت