
سنووری فەڕەنسا و بەریتانیا- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
بۆ كەمكردنەوەی كۆچی نایاسایی لە ئەوروپا و بەریتانیا، هەردوولا سەرقاڵی واژۆكردنی رێككەوتنێكن بۆ چاودێری وردی كەناراوەكانی یەكێتییەكە و بەریتانیا .
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەڕەڕای ئەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا جیا بووەتەوە، بەڵام پێویستی بە هەماهەنگی هەیە لەگەڵ ئەوروپا بۆ ئەوەی سنورەكانی بپارێزێت لە كۆچبەری نایاسایی، لەسەر ئەو پرسەش لە لێكۆڵینەوە و كۆبوونەوەدایە لەگەڵ ئەوروپییەكان.
لێدوانی فەرميی: ریشی سوناك، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند: كۆچی نایاسایی لە وڵاتەكەمان كۆتایی پێدەهێنین و رێگری دەكەین لە گەیشتنی كۆچبەران بۆ وڵاتەكەمان، بە تایبەتی لە نۆكەندی مانشی فەڕەنسییەوە.
لەلایەكی دیكەوە: بە گوتەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئەمڕۆ هەینی 23ـی شوباتی 2024، رێككەوتنەكە لەنێوان بەریتانیا و ئاژانسی ئەوروپی بۆ پاسەوانی سنوور و كەنارەكان جێبەجێدەكرێت.
ژمارەكان وا دەڵێن: ساڵی ڕابردوو 45 هەزار كەس بە كۆچی نایاسایی لە بەندەرەكانی ئەوروپاوە ڕوویان لە بەڕیتانیا كردووە، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵیش كۆچی نایاسایی بۆ بەڕیتانیا بەتەواوەتی ڕووی لە زیادبوون كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ئێران مافى خۆیەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتىی بەکاربهێنێت
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
22 کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە ئێران دەستگرکران
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جەی دی ڤانس: بڕیاری ترەمپ لە بەرژەوەندیی ئەمریکا دەبێت