
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان و، ئەنجامدانی سەرژمێری بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لێ کرا، دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا چوار پرسی سەرەکی تاوتوێکراون. سەرەتا سوودانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کردووە بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئاماژەی بەوە داوە، سەقامگیریی سیاسی هەرێمی کوردستان بنەمایەکی گرنگیی سەقامگیریی هەموو عێراقە.
پێکهێنانی حکومەت: سوودانی جەختی لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا.
مووچە و بودجە: گفتوگۆ لەبارەی کێشە و پرسەکانی تایبەت بە مووچە و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی فیدراڵ کراوە. سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی لە پێویستی دوورخستنەوەی پرسی خەرجکردنی مووچەی هەرێم لە هەر ناکۆکییەکی سیاسی کردووەتەوە، لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق.
نەوت: جەخت لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کات و نەهێشتنی ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم پرۆسەکە کراوەتەوە، بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بێت.
سەرژمێری: سوودانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هاوڕابوون لەسەر سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری بۆ مەبەستی گەشەپێدان، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکانی هەرێمی کوردستان لەم ڕووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





