سەعدی ئەحمەد پیرە: ترسمان هەیە ئەوەی بە ئاگر و ئاسن بەرامبەر کورد نەدەکرا بە دیموکراسی بکرێت
- کوردستان
- 13 تشرینی دووەم
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی سەرژمێریی گشتیی ڕایگەیاند، "ترسمان هەیە ئەوەی بە ئاگر و ئاسن نەتوانرا بکرێت، ئێستا بە دیموکراسی بیکەن".
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرسی سەرژمێریی گشتیی ڕایگەیاند، "عەرەب لەوسەری دنیا هێنراون لە کەرکووک نیشتەجێ کراون و کورد دەرکراون، لە ساڵی 2003ـوە باسی سەرژمێریی دانیشتووان کراوە بەڵام هەر دواخراوە، ئێمە پێمان وابووە ئەوکاتە سەرژمێری دروست و بێگەرد دەبێت، ئەگەر ماددەی 140 جێبەجێکرا و بارودۆخ ئاسایی کرایەوە، ئەو کوردانەی تەعریب کراون ببرێنەوە جێگەی باو و باپیرانیان.
زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی یەکێتی داوایەک ئاراستەی هاونیشتمانییانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: سەرژمێری بابەتێکی نیشتمانیی و نەتەوەیی گشتگیرە، نەکەن بڵێن ناچین، ئەمە پرسی هیچ حزب و لایەنێک نییە، پرسێکی نیشتیمانی گشتگیرە، داواکارین هاووڵاتییان بچنەوە شوێنەکانی خۆیان و لە ڕۆژی سەرژمێری لەوێ ئامادەبن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە 16 تا 21- 11- 2024 پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و بۆ ئەم مەبەستە دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ ڕادەگەیێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






