ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ جاری پێنجەم لەماوەی دەسەڵاتداریدا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی ڕابردوو بە سەردانێکی فەرمی سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە پێشوازیی لێکرا.
زانیاریی زیاتر: لە میانی دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی عێراق وێڕای پیرۆزباییکردن بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان. تاوتوێی دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان کران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرنگترین ئەو دۆسیانەی لەنێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سوودانی تاوتوێکران، پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەهەرێمی کوردستان و گرنگی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بوو.
لەلایەکی دیکەوە: دواتر سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەی نێوان سوودانی نێچیرڤان بارزانی گفتوگۆ لەسەر سەرجەم پرسە نیشتمانییەکان کرا، لەوانەش دۆسیە هاوبەشەکان و پێویستی چارەسەرکردنیان، بەپێی ئەوەی لە دەستووردا هاتووە.
هاوکات سوودانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزان جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاری نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە لە چەند دۆسیەیەکدا کە پێشتر بووە هۆی چارەسەرکردنی چەندین پرسی هاوبەش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





