بانکی ناوەندیی عێراق و تورکیا لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییە بانکییەکان ڕێککەوتن
- بزنس
- 14 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی هەردوو پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و تورکیا
ئاڤا نیوز
هەردوو پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و تورکیا کۆبوونەوە و دەڵێن، ڕێکاری نوێی بانکی دەگرینەبەر بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ عێراقییەکان تا بتوانن بە ئاسانترین شێوە پارەی کاڵا و کەلوپەکانیان لە تورکیا خەرج بکەن.
وێنە گەورەکە: عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە ئیستەنبووڵ چاوی بە فاتح کارهان، پارێزگاری بانکی ناوەندیی تورکیا کەوت و هەردوولا باسیان لە دانانی ڕێکاری نوێ و ڕاستەوخۆ کرد بۆ مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕایانگەیاند، قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییە بانکییەکانی نێوانیان دەستپێدەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند: لەکۆبوونەوەکەدا پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق داوایکرد لەبوارەکانی بەکارهێنانی کارتی بانکی عێراقی و کردنەوەی هەژمار بۆ بانکە عێراقییەکان لە تورکیا هەماهەنگی نێوان هەردوولا بەهێزتر بکرێت، ئەویش بە ئامانجی زیادکردنی ئەو ڕێگایانەی دەتوانرێت بەهۆیانەوە عێراقییەکان پارەی کەلوپەل و خزمەتگوزارییەکان لە تورکیا خەرج بکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکە، پارێزگاری بانکی ناوەندیی تورکیا پشتیوانی خۆی بۆ داواکارییەکەی بانکی ناوەندیی عێراق دەربڕیوە و ئامادەییشی بۆ هەموو ئاسانکارییەک نیشانداوە کە ببێتە هۆی ئاسانی مامەڵەی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەو بانکانەی تورکیا کە لقیان لە عێراق هەیە، عەلی عەلاق داوایکردووە بانکەکانی تورکیا بژاردە بازرگانییەکانیان زیاتر بکەن و لە بواری کەرتی بانکیدا زیاتر هاوکاری عێراق بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






