ساڵی ڕابردوو 32 بەندكراو لە بەندیخانەكانی ئێران گیانیان لەدەستداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 شوبات

یەكێك لە زیندانەكانی ئێران- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ساڵی 2023 دا 32 بەندكراو لە بەندیخانەكانی ئێران گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیە 11 یان كورد بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمیی: ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە: لە ساڵی 2023ی زایینی لانیكەم 32 بەندكراو لە بەندیخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لەدەستداوە، 21 بەندكراویان كورد بوون، هەروەها 11 بەندكراو لە ژێر ئەشكەنجە گیانیان لەدەستداوە و نۆ بەندكراو بە هۆی كەمتەرخەمیی لە گەیاندن بۆ ناوەندەكانی پزیشكيی گیانیان لەدەستداوە، جگە لەوەی دوو بەندكراو دوای ماوەیەكی كەم لە ئازادبوونیان گیانیان لەدەستداوە و بەندكراوێكیش لەكاتی هەڵاتندا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكان كوژراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆرترین حاڵەتی مەرگی بەندكراوان لە بەندیخانەكانی پارێزگای ورمێ تۆمار كراوە كە دەگاتە 12 حاڵەت، هەروەها لە كۆی 35 بەندكراو لانیكەم 23 بەندكراو لە بەندیخانە ناوەنديی و گشتییەكان لە شارەكان گیانیان لەدەستداوە ، سێ بەندكراويش لە ژێر ئەشكەنجە كوژراون.
باكگراوند: لە ساڵی ڕابردوو لانی كەم 11 بەندكراوی تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و نۆ بەندكراوی سیاسيی، لە بەندیخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- ڕاپۆرت
- 43 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا