
نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی کە ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی کراوە و کۆپییەکی دەست ئاڤا کەوتووە، ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو فەرمانبەرانە خراوەتەڕوو کە دوورخراونەتەوە یان دەستبەرداری ئەرکەکانیان بوون و دەتوانن خۆیان خانەنشین بکەن.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیەک فەرمانبەر بە هۆکاری جیاواز لە ئەرکەکانیان دوورخراونەتەوە یان خۆیان داوای دەستبەرداربوونیان کردووە، بەهۆیەوە مووچەکانیان بڕاوە، ئێستا دەتوانن جارێکی دیکە مووچە وەربگرنەوە بەو مەرجەی ڕێنماییەکان بیانگرێتەوە، ئەم بڕیارەش سەرجەم فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
نووسراوی فەرمی: نووسراوەکە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9ـی خانەنشینی ساڵی 2014 دەرچووە و بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوورەکە گشتێنراوە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە ئەو فەرمانبەرانەی پێش ساڵی 2020 دوورخراونەتەوە یان وازیان هێناوە دەتوانن خانەنشین بن.
ڕێنماییەکان چین؟
1. ئەگەر فەرمانبەرێک تەمەنی 50 ساڵ بێت و داوای خانەنشینی ئارەزوومەندانە بکات، دەبێت 15 ساڵ خزمەتی هەبێت.
2. ئەگەر فەرمانبەرێک تەمەنی 45 ساڵ بێت و داوای خانەنشینی ئارەزوومەندانە بکات، دەبێت 25 ساڵ خزمەتی هەبێت.
3. هەر فەرمانبەرێک پێش 01-01-2020 دوورخراوەتەوە (فەسڵ) یان دەستبەرداری ئەرکەکانیان بووبن، دەتوانن خانەنشین بن، ئەگەر تەمەنی 50 ساڵ بێت پێویستە 20 ساڵ خزمەتی هەبێت.
4. هەر فەرمانبەرێک دوای 01-01-2020 دوورخرابێتەوە یان دەستبەرداری ئەرکەکەی بووبێت، دەتوانێت داوای خانەنشینبوون بکات بەو مەرجەی تەمەنی 45 ساڵ بێت و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، تەمەنی خانەنشینی ئارەزوومەندانە لە هەرێمی کوردستان زیادکردووە، پێشتر دەبوو 15 ساڵ خزمەتت هەبووایە و تەمەنت 45 ساڵ بووایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






