ئاڤا نیوز
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت، ناوی کوردستانە و لەسەر قاپ و کەوچکی زێڕ و ئەڵماس پێشکەش دەکرێت، نرخی یەک ژەمی هەشت دەفتەر و 70 وەرەقەیە، کە دەکات 130 ملیۆن و 500 هەزار دینار.
وێنە گەورەکە: ئامادەکاری بۆ دروستکردنی گرانترین خواردن لەسەر ئاستی جیهان لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، سەرجەم قاپ، کەوچک و ئەو فنجانانەی خواردنەکەیان تێیدا پێشکەش دەکرێت، لە زێڕ و ئەڵماس و زیو دروست کراون، گەیشتن بەم ژەمە خواردنەش پێویستی بە پێشکەشکردنی سیڤی و بەڵگەنامە هەیە.
لێدوانی فەرمی: چێشتخانەی ئەلەند ستێکهاوس خواردنەکە دروست دەکات، محەممەد فەلاح، بەڕێوەبەری خواردنگەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەر کەسێک خواردنەکە بخوات پێویستە چەند خاڵێک ڕەچاو بکات، لەوانە پێشتر بە سیڤی داوای خواردنەکەی کردبێت و بەڵگەنامەی ئەوەشی پێشکەش کردبێت کە پێشتر هیچ تاوانێکی نەکردووە.
زانیاریی زیاتر: لەگەڵ خواردنەکە، نێرگەلەیەک پێشکەشی کەسەکە دەکرێت کە بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە، هاوکات گرانترین قاوەی جیهانیش پێشکەش دەکرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: بەڕێوەبەری چێشتخانەکە ڕیزبەندی گرانترین خواردنەکان بۆ ئاڤا نیوز ئاشکرا دەکات، لە نێویاندا خواردنی کوردستان گرانگترین نرخی هەیە.
ڕێزبەندی خواردنەکان:
یەکەم: خواردنی کوردستان، 87 هەزار دۆلار کە دەکاتە هەشت دەفتەر و 70 وەرەقە.
دووەم: گراند فیلاس لە مەکسیک، 25 هەزار دۆلار کە دەکاتە دوو دەفتەر و 50 وەرەقە.
سێیەم: پیتزا لویس لە ئیتاڵیا، 12 هەزار دۆلار کە دەکاتە یەک دەفتەر و 20 وەرەقە.
چوارەم: کافیاری ئەڵماس لە ئیمارات، نۆ هەزار و 844 دۆلار کە دەکاتە 98 وەرەقە و 44 سەنت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






