یەکێتیی زانایان: هەر کەسێک زانیاریی هەڵە بداتە بژمێرەکان گوناهبار دەبێت
- کوردستان
- 20 تشرینی دووەم

گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لەکاتی سەردانی بژمێرەکان بۆ تۆمارکردنی کەسەکان و زانیارییەکانیان، ئەگەر هاونیشتمانییان زانیاریی هەڵە بدەن گوناهبار دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، قۆناغی دووەمی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و سبەینێش بەردەوام دەبێت، بژمێرەکان ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و ناو و زانیاریی خێزانەکانیان تۆماردەکەن.
لێدوانی فەرمی: ڕەعد ئۆمەربلی، گوتەبێژی لقی هەولێری یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "نابێت ئەو وردەکارییانەی بۆ سەرژمێری پێویستن بەهەڵە بە بژمێرانی سەرژمێری بدرێت، هەر کەسێک زانیاریی هەڵە بدات گوناهبار دەبێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "تەنیا کارمەندانی ئەمنی دەتوانن بەشێک لەو زانیارییانەی کە لەڕووی ئەمنییەوە کاریگەرییان دەبێت، نەیدەن بە بژمێرەکان، چونکە ڕوون نییە ئەو زانیارییانە بۆ چ دامودەزگایەک دەچێت و چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت". ڕەعد ئۆمەربلی وادەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






