شاخەوان عەبدوڵڵا: ئەمە دوایین سەرژمێرییە و لەمەودوا دەکرێتە ئەلیکترۆنی
- کوردستان
- 20 تشرینی دووەم
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، لە كەركووك پرۆسەكە بە باشی بەڕێوەدەچێت و هیچ گرفتێك نەبووە، تەنیا لە سنووری خانەقین ڕێگری و كێشەی سیاسیی هەبووە.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق کە خۆی خەڵکی کەرکووکە، لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00ـی ئاڤا ڕاگەیاند: "خەڵكی كەركووك لە شێوەی كەرنەڤاڵێك پێشوازییان لە پرۆسەكەی سەرژمێری كردووە و گەڕاونەتەوە ناوچەكە، بە گشتی پرۆسەكە لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان بە باشی بەڕێوەدەچێت، تەنیا لە چەند گوندێكی سنووری خانەقین ڕێگری هەبووە و كێشەكە سیاسی بووە."
لەلایەكی دیكەوە: لەبارەی ئەگەری ڕێگریکردن شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی، "لە هیچ شوێنێك لەلایەن سوپای عێراقەوە ڕێگری نەكراوە و تا ڕادەیەكی باشیش هاوكاری تیمەكان بوون، هەروەها ئەمە دوایین سەرژمێری دەبێت لە عێراق، لەمەودوا سەرژمێری دەبێتە ئەلیكترۆنی و بەردەوام گۆڕانكارییەكان تۆمار دەكرێن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەبارەت بە نیگەرانییەكانی كورد لەمەڕ پرۆسەی سەرژمێری جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختی كردەوە، كورد هیچ نیگەرانییەکی سەبارەت بە سەرژمێری نەماوە و حكومەتی عێراق تێبینیی هەرێمی كوردستانی سەبارەت بە پرۆسەكە لەبەرچاو گرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






