
ناحیەی سیدەکان، لە کەشێکی زستانیدا
ئاڤا نیوز
بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی ئەمنی ناوچە سنوورییەكانی دەڤەری سیدەكان و برادۆست، پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە 30 گوندی ئەو دەڤەرە ئەنجام نەدرا، بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتەش گوندنشینان ڕوویان لە سەنتەری شارۆچكەی سیدەكان كردووە و لەلایەن تیمەكانەوە پرۆسەكەیان بۆ كراوە و پاشان گەڕاونەتەوە.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی چوارشەممە قۆناغی دووەمی سەرژمێری هاوشێوەی شار و شارۆچكە و ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق، لە دەڤەری سیدەكان پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بەردەوامە. بژمێرەكان لە سەنتەری شارۆچكەكە و ناوچەكانی دەوروبەری، بەبێ هیچ گرفتێك كارەكانیان ئەنجامدەدا و پرۆسەكە بەئاسایی بەڕێوەدەچوو. بەڵام بەهۆی بەردەوامی شەڕو ناكۆكییەكانی نێوان سوپای توركیا و چەكدارانی پەكەكە، لە 30 گوندی دەڤەری سیدەكان، كارمەندانی بژمێر نەیانتوانیوە بچنە ئەو گوندانە.
لێدوانی فەرمی: هەژار بەهرام، بەڕێوەبەری ئاماری سۆران تایبەت بە ئاڤا نیوز ڕایگەیاند، بۆ چارەسەركردنی ئەوگرفتە، لەڕێگەی موختاری ئەو گوندانەوە داوا لە گوندنشینانی ئەو دەڤەرە كراوە بێنە سەنتەری شارۆچكەی سیدەكان و دوای وەرگرتنی زانیاریی پێویست لەو هاووڵاتیانە، گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
هۆکارە زانراوەکان: بەهۆی هەبوونی ڕادار و چاودێریكردنی بەردەوامی ناوچە سنوورییەكانی دەڤەری سیدەكان لەلایەن سوپای توركیا و چەكدارانی پەكەكەوە لەلایەك و، نەبوونی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەو ناوچانە لەلایەکی دیکە، تیمەكانی بژمێر ناتوانن ئامێری "جی پی ئێس"ـی نێو تابلێتەكان بۆ كۆكردنەوەی داتا و زانیاری بەكاربهێنن، ئەوەش گرفت بۆ كارەكانیان دروست دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






