لە قۆناغی داهاتووی سەرژمێری 70 پرسیارەكە ئاراستەی خێزانەكان دەكرێ
- کوردستان
- 21 تشرینی دووەم

بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری - محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئامار، زانیاریی سەبارەت بە كاتی ئاراستەكردنی 70 پرسیارەكەی پرۆسەی سەرژمێری دەخاتەڕوو.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم مەلا عەبدولڕەحمان، بەرپرسی سەرژمێری لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوێنێ و ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری بوو بژمێرەكان كە سەردانی هەر ماڵێک دەكەن تەنیا فۆڕمی خێزان پڕ دەكەنەوە و زانیاریی سەبارەت بە تاكەكانی خێزان و پەیوەندییان بە سەرۆکخێزانەوە تۆمار دەكەن، بەگشتی دڵنیابوونەوەیە لەو زانیارییانەی كە تاوەكو 19ـی مانگ بژمێرەكان تۆماریان كردووە.
لەلایەكی دیكەوە: بەرپرسی سەرژمێری لە ئاماری هەولێر ئاماژەی بە ئەوە دا لە ڕۆژانی داهاتوو قۆناغێكی دیكەی سەرژمێری دەستپێدەكات و ئەمجارە بژمێرەكان 70 پرسیارەكە ئاراستەی خێزانەكان دەكەن كە چەندین تەوەر لەخۆ دەگرێت و لە داهاتوودا وەڵامی ئەو پرسیارانە بۆ حكومەتیش سوودی دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 22 تاوەکو 26 ئەم مانگە بژمێرەکان دووبارە لەبارەی چۆنیەتیی پڕکردنەوەی 70 پرسیارەکەی فۆرمی سەرژمێری ڕاهێنانیان پێدەکرێتەوە و قۆناغی كۆتایی لە 27ـی ئەم مانگەوە تاوەکو 16-12-2024، بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت