تۆپخانەیەکی سەردەمی جەنگی جیهانیی یەکەم لە تورکیا دۆزرایەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 تشرینی دووەم

شوێنی دۆزینەوەی گوللە تۆپەکە - وێنە: AA
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتدارانی ناوخۆی تورکیا باس لە دۆزینەوەی تۆپخانەیەک دەکەن کە 50 گوللە تۆپی تێدا بووە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی جیهانیی یەکەم، ئەمەش دوای ئەوەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو گوللە تۆپانە کرا کە لەلایەن تیمەکانی شارەوانی دەدۆزرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: تیمەکانی شارەوانی لە کاتی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی کەناڵەکانی ئاوی پیس لە چەنەککەلێی تورکیا لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، 50 گوللە تۆپیان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شەڕەکانی سەردەمی جەنگی جیهانیی یەکەم لەو ناوچەیەدا.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی کرێکاران تیمەکانی پۆلیس و جەندرمەی تورکیایان ئاگادار کردەوە، هاتنە شوێنەکە ئەوان گەمارۆی شوێنی هەڵکەندنەکەیان دا، پاشان کرێکاران بە شێوەیەکی ڕێکخراو یەک لە دوای یەک تۆپەکانیان لە زەوی دەرهێنا، ژمارەی گوللەتۆپە دەرهێنراوەکان گەیشتە 50 دانە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵ، تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و پاکوخاوێنی لە شارەوانی گالیپۆلی لەکاتی ئەنجامدانی کارەکانی هەڵکەندن بۆ نوێکردنەوەی ئاوەڕۆکان لە ناوچەی عەلادین، ئەو گولە تۆپانەیان دۆزیوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






