ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: گرووپێکی چەکداری سعوودی لە خاکی عێراقەوە هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 تشرینی دووەم

پاشماوەی درۆنێک لەناو خاکی ئیسرائیل، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی ڕایدەگەیێنێت گرووپێک بەناوی "مقاوەمەی ئیسلامی لە بیلاد حەرەمەین" لەناو خاکی عێراقەوە بە هاوکاری و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە کەتیبەکانی حیزبوڵڵا و ئەنساروڵڵا هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: لە چەند هەفتەی ڕابردوو دا، گروپێکی نوێی ڕووکەش بە ناوی "مقاوەمەی ئیسلامی لە بیلاد حەرەمەین" بەرپرسیارێتی چەند هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیمانگەی واشنتن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نزیک ئاماژە بەوەش دراوە، ئەو گرووپەی ئەو ناوەی لەخۆ ناوە، ڕەنگە پەیوەندی بە تووندڕۆکانی سەر بە ئێران هەبێت لە سعودیە کە ئەوانیش ناویان "بلاد حەرەمەین شەریفەین"ـە.
پێدراوە ڕاستییەکان: بۆ یەکەمجار لە 25-10-2024 "مقاوەمەی ئیسلامی لە بیلاد حەرەمەین" لە ڕاگەیێنراوێکدا بەرپرسیاریێتی خۆی لە هێرشیکی درۆنی بۆسەر ئامانجێک لە ئیسرائیل لەنێو خاکی سعودییەوە ڕاگەیاند.
زانیاریی زیاتر: مقاوەمەی ئیسلامی لە بیلاد حەرەمەین، بەپێی ڕاپۆرتەکە تاوەکو ئێستا بەرپرسیاریێتی شەش هێرشی لە ڕێگە درۆنەوە بۆسەر ئامانجەکانی ئیسرائیل لە غور ئوردن، ئیلات، یافا لە ئەستۆ گرتووە و گرووپەکەش کورتە ڤیدیۆی ئەو هێرشانەی بڵاوکردووەتەوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەپێی ڕاپۆرتەکەی پەیمانگەی واشنتن بەشێکی زۆری دیمەنەکانی ئەم گرتە ڤیدیۆیانە لێڵ کراون بۆ ڕێگریکردن لە ناسینەوەی هەڵکەوتە جوگرافییەکەی، بەڵام ئەوەی لە دیمەنەکانەوە دەبینرێت جیاوازە لەو شوێنانەی کە بەزۆری لە ڤیدیۆکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەبنیرێت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، سەرەڕای ئەوەی گرووپەکە ناویان لەخۆیان ناوە "مقاوەمەی ئیسلامی لە بیلاد حەرەمەین" بەڵام هەموو بەڵگەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن گرووپەکە لەلایەن مقاوەمەی عێراقییەوە دروستکراوە، ئەو زمانەی لە لێدوانەکانیاندا بەکاری دەهێنن، تا ڕاددەیەکی زۆر ڕەنگدانەوەی ئەو زمانەیە کە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" بەکاری دەهێنێت، هاوکات شێوازی گرتە ڤیدیۆکانیشیان لە کاتی هەڵدانی درۆنەکان هەمان ئەو شێوازەیە کە مقاوەمەی عێراقی بەکاری دەهێنێت.
كێ بەشدارە: ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە دەگوترێت میلیشیا عێراقییەکان ژمارەیەکی سنووردار لە چەکدار و مەشقپێکراوی چەکداری سعودی و وڵاتانی دیکەی کەنداوی هەبێت، بەڵام ڕەنگە ئەو سعودیانەی لەو هێرشانە تێوەگلاون لەلایەن چەکدارە عێراقییەکانەوە سەرکردایەتی بکرێن.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






