بەشێكی هاووڵاتیانی كەندێناوە بەهۆی نەبوونی شوێنی مانەوە سەرژمێر نەكراون
- کوردستان
- 21 تشرینی دووەم

سێ بژمێری سەرژمێری لەکاتی تۆمارکردنی ناوی هاووڵاتیان
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکان تا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێژەی تۆماركردنی هاووڵاتیان لە سەرژمێریی گشتی دانیشتووانی سنووری قەزای مەخموور و ناحیەكانی دەوروبەری، 95% ـبووە، هاوكات بەشێكی زۆری هاووڵاتیانی شارەدێی كەندێناوە لەبەر نەبوونی شوێنی مانەوە لە تۆماری سەرژمێری تۆمارنەكراون.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ لەڕۆژی دووەمی قۆناغی دووەمی سەرژمێری دا، پرۆسەکە لە مەخموور و دەوروبەری بەردەوام بوو. بەگوێرەی زانیارییەكان، 95%ـی هاووڵاتیانی سنوورەکە تۆمارکراون، بەڵام بەهۆی نەبوونی شوێنی مانەوە، بەشێکی زۆری هاووڵاتیان بێبەش بوون لە تۆمارکردنی ناوەکانیان.
لێدوانی فەرمی: بەیار حەسەن نەجاڕ، بەڕێوەبەری ناحیەی کەندێناوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بژمێرەکانی سەرژمێری بەردەوامن لە تۆمارکردنی هاونیشتمانیان لە سنووری ناحیەکە، لە سەنتەری ناحیەکە لە 100% پرۆسەکە تەواو کراوە، لە گوندەکان لە 95% هاونیشتمانیان تۆمارکراون، هاوکات لەنێو کەمپی دیبەگە کێشە لە سیستمی تۆمارکردن و ئایپادەکانی بژمێرەکان هەبووە و هەوڵی چارەسەکردنی دراوە، ئێستا بژمێرەکان بەردەوامن لە تۆمارکردنی خەڵکی نێو کەمپەکە، لە 90%یان تۆمار کراون.
هۆكارە زانراوەكان: سەرەڕای ئەوەی هاووڵاتیانی سنووری ناحیەی كەندێناوە بەگڕوتینەوە گەڕانەوە زێدی نیشتەجێبوونی باب و باپیرانیان، بەڵام بەپێی مەرجی وەزارەتی پلاندانان خانووی بەجێهێڵدراو یاخود شوێنی خانوو تۆمارناكرێت و تەنیا نیشتەجێبووانی ئەو خانووانە تۆماركراون كە بە تەواوی كەرەستەكانی ژیانی تێدایە و بەكەڵكی ژیان دێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت