وەزیری پلاندانان دڵنیایی دەدات؛ تاوەکو کەسێک مابێت سەرژمێری بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 21 تشرینی دووەم

د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکدا، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەرژمێری دڵنیایی بەو خێزانانە دەدات کە تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراون، دەڵێت پرۆسەکە کۆتایی نایەت و داوایان لێ دەکات سبەی لە ماڵ بمێننەوە.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان 99%ی خەڵک لە سەرژمێری تۆمارکراون و تەنیا 1٪ ماوە تۆمار بکرێن، بەڵام لە عێراق ڕێژەکە کەمترە و تەنیا 95%ی خەڵک تۆمارکراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هاووڵاتیان بەشێوەیەکی بەردەوام پەیوەندی بەسەنتەری ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی سەرژمێری و بەڕێوبەرایەتیەکانی ئاماری پارێزگاکان دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە کە سەردان دەکرێن.
لەبارەی تۆمارکردنی ئەو خێزانانەی کە تاوەکو ئێستا ناوەکانیان تۆمار نەکراوە، د. دارا ڕەشید دەڵێت، هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە تاوەکو تۆمارکردنی هەموو خێزانەکان پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
وەزیری پلاندانانی حکومەتی کوردستان داوا لەو خێزانانە دەکات ک تاوەکو ئێستا تیمەکانی سەرژمێری سەردانیان نەکردوون و تۆمارنەکراون، لە ماڵەکانیان بمێننەوە، چونکە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا دوایین خێزان و دوایین هاووڵاتی تۆمار دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قۆناغی دووەمی سەرژمێری کە ژماردنی دانیشتووانە، کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو کۆتایی دێت، مەبەستی د.دارا ڕەشید ئەوەیە قۆناغی دووەمی سەرژمێری ئەمشەو کۆتایی نایەت، بەڵکو پرۆسەکە درێژ دەکرێتەوە تاوەکو سەرجەم خێزانەکان تۆمار دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی کەسوکاری قوتابییان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د.شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی کەسوکاری قوتابییان دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارێک لە سنووری گەرمیان بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانیلەدەستدا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا هەڵەبجە وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی حاجییان دەکرێت بە ئەلیکترۆنی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە زۆنی دووەمی پڕۆژەی ڕووناکی لە سۆران دەست پێدەکات