
پیاوێک لەژێر کاریگەری هۆڕمۆناتی نێرینە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان، تەنها ئافرەتان نین کە بەدەست گۆڕانی هۆرمۆنەکانەوە دەناڵێنن، پیاوانیش ڕووبەڕووی هەمان دۆخ دەبنەوە.
وێنە گەورەکە: پسپۆڕانی پزیشكی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینەی پیاوان لە كاتی بەیانیان و نزمبوونەوەی لە كاتی ئێواران، بە هەمان دۆخی سووڕی مانگانەی ئافرەتان دەچوێنن كە نیشانەكانیان لە پیاوان و ئافرەتان هاوشێوەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وێناكردنی دۆخی بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی "هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن" لە پیاوان بە سووڕی مانگانەی ئافرەتان، تەنها بۆ گوزارشتكردنە لەو گۆڕانكارییە هۆڕمۆنییانەی كە لە پیاواندا ڕوودەدات، باشترین زاراوەش بۆ ناونانی سووڕی تێستۆستیرۆنە، بەڵام نیشانەكانی هاوشێوەی نیشانەكانی سووڕی مانگانەی ئافرەتانە كە بەهەمان شێوە باری دەروونی و جەستەیی پیاوان گۆڕانكاری بەسەردا دێت.
سوڕی مانگانە لە پیاوان چۆن ڕوودەدات؟
پێچەوانەی سووڕی مانگانەی ئافرەتان كە لە مانگێكدا یەكجار ڕوودەدات، سووڕی تێستۆستیرۆن لەپیاوان، ڕۆژانە ڕوودەدات، بەجۆرێك بەیانیان ڕاستەوخۆ دوای لەخەو هەڵسان هۆڕمۆنی نێرینەی پیاوان بەرزدەبێتەوە، پسپۆڕان كاتی بەیانیان بە شیاوترین كات دەزانن بۆ سێكسكردن، دواتر بەرە بەرە ڕوو لە كزبوونەوە دەكات تا دەگاتە كاتی ئێواران، كە بۆ نزمترین ئاستی دادەبەزێت. هەرچەندە ئەم دۆخەی پیاوان ئاسایی تر بێت، ئاماژەیە بۆ تەندروستییەکی باشتری كەسەكە.
ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر سوڕی ڕۆژانەی پیاوان هەیە:
قۆناغی تەمەن: ئاستی هۆرمۆنی نێرینە لە دوای تەمەنی سی ساڵییەوە دەست بە دابەزین دەکات.
فشاری دەروونی و كاركردن: ئەو فشارە دەمارگیرانەی کە پیاوان پێیدا تێدەپەڕن، هەروەها ئەو هۆکارە دەروونییە جۆراوجۆرانەی کە کاریگەرییان لەسەر ئاستی هۆرمۆنەکان هەیە.
گۆڕانکاری لە خۆراکدا: وەک خواردنی خۆراکی ناتەندروست و زیادەڕۆیی لە خواردن، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و کاریگەری لەسەر هۆرمۆنەکان دەبێت.
کەمی خواردن و بەدخۆراکی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە ئاستی هۆرمۆنەکانی لەشدا.
تێکچوونی خەو: پەیوەندییەکی نزیک لە نێوان سوڕی مانگانە لە پیاوان و تێکچوونی خەودا هەیە کە دەبێتە هۆی فشار و گرژی، دواتر ناهاوسەنگی ئاستی هۆرمۆنەکان.
نەخۆشكەوتن: نەخۆشییەکان کاریگەری لەسەر ئاستی هۆرمۆنەکان لە لەشدا هەیە، وەک نەخۆشییەکانی پەیوەست بە کۆئەندامی زاوزێ و میزڵدان، هەروەها تێکچوونی ڕژێنی دەرەقی و ڕژێنی بەرپرس لە دەردانی تۆوی پیاوان.
کۆمەڵێک شتی تر هەن کە ڕەنگە کاریگەرییان لەسەر سوڕی مانگانە لە پیاوان هەبێت، لەوانەش:
وروژاندنی حەزی سێكسی لەڕێگەی سەیركردنی دیمەنی وروژێنەر.
خواردنی ئەو خۆراكەی بڕێكی زۆر كافاینیان تێدایە.
وەرزشكردن كە دەتوانێت یارمەتی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن بدات.
خواردنی خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە فسفۆڕ.
نیشانەکانی سوڕی مانگانەی پیاوان:
نیشانەکانی سوڕی مانگانە لە پیاوان هاوشێوەی نیشانەکانی سوڕی مانگانەی ئافرەتانن، بەڵام بەپێی ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن دەگۆڕێت. باوترینیان:
هەستکردن بە چالاکی و وزە.
ئارەزووی سێکسی بەرز.
مەیلی دەمارگیری و توڕەبوون.
زیادبوونی ئارەزووی خواردن.
ئەوەش بزانە: لەكاتی دابەزینی هۆرمۆنی نێرینە، پیاوان هەست بە ماندووێتی، خەواڵوویی، كەمبوونەوەی ئارەزووی سێكسی دەكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران