پلاندانانی عێراق ئاماری فەرمی پرۆسەی سەرژمێری 48 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە
- کوردستان
- 22 تشرینی دووەم

کارمەندانی بژمێر لەکاتی تۆمارکردنی ناوی هاووڵاتییان لە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئاماری فەرمی سەنتەری ئۆپەراسیۆنەكانی سەرژمێری دانیشتووان لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ریژەی تۆماركردن لە 48 كاتژمێری پرۆسەكە لە زۆربەی پارێزگاكان گەیشتووەتە سەرووی 90% و لە پارێزگاكانی كەركووك، نەینەوا، دیالە، سەڵاحەددین، نزیکەی کۆی دانیشتووان تۆماركراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەنتەری ئۆپەراسیۆنەكانی سەرژمێری دانیشتووان هۆكاری تەواونەكردنی ڕێژەكە لە بەشێك لە پارێزگاكان بۆ هەبوونی گرفتی تەكنیكی لە ئامێرەكانی تابلێت و پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت گەڕاندەوە و ئاماژە بەوە دەكات سەرجەم گرفتە تەكنیكییەكان چارەسەركراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەر بەگوێرەی ئەو داتایانەی دەست سەنتەری ئۆپراسیۆنەکانی سەرژمێری دانیشتووان کەوتووە، ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتووەتە، 46 ملیۆن و 410 هەزار و 558 کەس.
زانیاریی زیاتر: بەفەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراق 24 كاتژمێر درێژكرایەوە بۆ گەیاندنی رێژەی تۆماركردنی دانیشتووان بە 100%.
ژمارەکان وادەڵێن: ئاماری فەرمی سەرجەم پارێزگای عێراق، بەگوێرەی داتای سەنتەری ئۆپراسیۆنی سەرژمێریی دانیشتووان.
- بەغدا 80.48%
- نەینەوا 98.60%
- هەولیر 96.31%
- سلێمانی 94.76%
- بەسرە 89.85%
- بابل 94.78%
- ديالە 98.10%
- زیقار 86.84%
- نەجەف 92.27%
- کەرکووک 97.74%
- ئەنبار 95.99%
- سەڵاحەددین 98.16%
- کەربەلا 95.81%
- واست 98.68%
- دیوانییە 95.33%
- دهۆک 95.25%
- ميسان 91.23%
- مووسەنا 94.73%
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






