
بەشداربووانی کۆڕبەندی مپێس
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 10:30 پێنجەمین كۆڕبەندی مێپس بە بەشداری سەرۆك بارزانی و 124 سەركردە و كەسایەتیی و ئەكادیمیستانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەستیپێكرد، كە لە 40 وڵاتی جیهانەوە میوانی كۆڕبەندەكەن، 73%ـی بەشداربووان جاری یەكەمە بەشداردەبن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی 22/ 11/ 2024، پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 'مێپس-2024' لە شاری دهۆك بەڕێوە دەچێت، تەوەری سەرەكی كۆڕبەندەكەش؛ ناكۆكییەكانی ناوچەكە و ئالیەتی ڕێگریكردنە لە فراوانبوونی گرژییەكان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەدیارترین كەسایەتیە بەشداربووەكانی كۆڕبەندی مێپس، سەرۆك مەسعود بارزانی، لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەحمەد داوود ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا، دكتۆر فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.
لەلایەکی دیکە: هاوکات هەرلە کۆڕبەندەکەدا هەریەک لە د. عەلا ڕوکابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق. حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق. سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق، جۆن جێنکنز، باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە عێراق و سعوودیە و لیبیا، بەشدارن.
ئەمەش بزانە: لە دوو ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس-2024) ژمارەیەك پانێل و وۆرکشۆپ لەبارەی دۆخی ئێستەی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگریكردن لە پەرەسەندنی گرژییەكان سازدەكرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






