بەگوێرەی سەرژمێری ژمارەی دانیشتووانی کەرکووک ملیۆنێک و 900 هەزار کەسە
- کوردستان
- 22 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
ڕێبوار تەها مستەفا پارێزگاری کەرکووک ئاشكرايكرد، بەگوێرەی سەرژمێریی گشتی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکە گەیشتووەتە نزیکەی ملیۆنێک و 900 هەزار کەس.
وێنە گەورەكە: لە ڕۆژانی 20 و 21/ 11/ 2024، قۆناغی دووەمی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، هاووڵاتییانی کەرکووکیش بەلێشاو گەڕانەوە زێدی خۆیان، بە مەبەستی بەشداییکردن لە سەرژمێری گشتیی عێراق و تۆمارکردنی ناو و زانیارییەکانیان لەو پرۆسەیە.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرژمێری دانیشتووان بە هەموو پێوەرێک سەرکەوتوبوو و تیمەكانیان توانیویانە ڕێژەی تۆماركردن بگەیەننە 100%.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی هەبوونی ڕێگرییەکان بۆ کردنی سەرژمێریی گشتی پارێزگاری کەرکووک ئاماژەی بەوەشکرد، “هەندێک لایەن هەوڵیاندا ڕێگری لە سەرژمێری بکەن، بەڵام سەرکەوتوو بووین لە ئەنجامدانیدا، بەمەش نەخشەی گەشەپێدان و ئابووری و زیادکردنی بڕە بودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی فەرمی لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک ڕایگەیاند: نەخۆشخانەکانی کەرکووک لە ماوەی دوو ڕۆژی قەدەغەی هاتوچۆدا 97 حاڵەتی لەدایکبوونیان تۆمارکردووە، هاوکات حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت