وەزیری پلاندانان: هەرێمی کوردستان لە سەرژمێریی دانیشتووان باشترین ڕێژەی تۆمار کردووە
- کوردستان
- 22 تشرینی دووەم
د.دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت؛ ئەگەرچی چەند کاتژمێرێکی کەم ماوە بۆ کۆتایی هاتنی قۆناغی دووەمی سەرژمێری، بەڵام شارەکانی هەرێمی کوردستان بەرزترین ڕێژەیان تۆمار کردووە.
وێنە گەورەکە: قۆناغی یەکەمی سەرژمێری لە 16ی مانگەوە دەستیپێکرد و تا ڕۆژی 19ی مانگ بەردەوام بوو، قۆناغی دووەم سێ ڕۆژی خایاند و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا قۆناغی سێیەم دەستپێدەکات.
لێدوانی فەرمی: د.دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان لە هەموو عێراق باشترین ڕێژەی لە پرۆسەی سەرژمێری تۆمار کردووە، ڕێژەی خێزانی لە هەموو هەرێمی کوردستان %99.98 بووە، لە هەولێر بە بەڕێژەی %99.99 و سلێمانی %100 و دهۆک %99.5.5 تۆمار کراوە.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە تۆماری باڵەخانەکان د.دارا ڕەشید دەڵێت: قۆناغی یەکەم لە کۆی هەرێمی کوردستان %99.92ی باڵەخانەکان تۆمار کران، هەولێر بەڕێژەی %99.90 و سلێمانی %99.99 دهۆک %99.87 بووە.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە لە شارەکانی عێراق بەیانی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری دەستپێبکات، بەڵام بە وتەی وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان، چونکە ئامادەکارییەکان لێرە درەنگ دەستیپێکردووە، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بۆ دەستپێکی قۆناغی سێیەم ڕاهێنان بە کارمەندان دەستپێدەکەن و کارمەندانی سەرژمێری بۆ 77 پرسیارەکە سەردانی خێزانەکان دەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت