عێراق سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل پەیامێک ئاراستەی چوار لایەنی نێودەوڵەتی دەکات
- عێراق
- 23 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
عێراق سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل پەیامێک ئاراستەی چوار لایەنی نێودەوڵەتی دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە پەیامی ئیسرائیل بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش، بەشێکە لە سیاسەتێکی سیستماتیکی بۆ دروستکردنی تۆمەت و بیانوو بە ئامانجی فراوانکردنی ململانێکان لە ناوچەکەدا.
وێنە گەورەکە: عێراق سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل پەیامی هاوشێوە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی دەنێرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق نامەیەکی فەرمی ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی دەکات، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دەرەوە لە پەیامەکانیدا جەختی لەوە کردووەتەوە، پەیامی ئیسرائیل بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش، بەشێکە لە سیاسەتێکی سیستماتیکی بۆ دروستکردنی تۆمەت و بیانوو بە ئامانجی فراوانکردنی ململانێکان لە ناوچەکەدا.
لە هەمان کاتدا: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، پەنابردنی عێراق بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش لە پەرۆشییەکەیەوە دێت بۆ ئەوەی ئەنجوومەنەکە ڕۆڵی خۆی لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا بەجێبهێنێت، هەروەها پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و لوبنان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل نامەیەکی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناردووە و گرووپە چەکدارەکانی عێراق تۆمەتبار دەکات بەوەی هێرشی کوشندەیان دژی ئیسرائیل ئەنجامداوە، هاوکات بە مافی خۆشی دەزانێت وەڵامی ئەو هەڕەشانە بداتەوە کە لە خاکی عێراقەوە دەکرێتە سەریان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






