
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە نووسراوێكی فەرمی دەسەڵات دەداتە وەزیر و بەڕێوەبەرەكان سەبارەت بە مۆڵەتی فەرمانبەران بۆ ڕۆژانی داهاتووی پرۆسەی سەرژمێری.
بڵاوكراوەی فەرمی: لە نووسراوەكەدا كە واژووی د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە ئاماژە، بەوە دراوە "بەمەبەستی تەواوكردنی قۆناغی كۆتایی سەرژمێری كە پێویستە هەموو زانیارییەكانی خێزان تۆماربكرێن، دەسەڵات دەدرێتە وەزیر و سەرۆكی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت بۆ ئەوەی لای خۆیانەوە دەسەڵات بدەن بە بەڕێوەبەری دامەزراوەكانیان كە بەگوێرەی پێویست مۆڵەتی ڕۆژێك یان زیاتر بدەن بە فەرمانبەر و ئەفسەر و كارمەندانیان بۆ ئەوەی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بمێننەوە بۆ تەواوكردنی قۆناغی كۆتایی سەرژمێری."
لەلایەكی دیكەوە: سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە نووسراوەكەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پێویستە بابەتەكە بە شێوەیەك ڕێكبخرێت كە كاریگەریی لەسەر دەوامی دامەزراوەكان و كاروباری خەڵك و خزمەتگوزارییەكان نەكات.
باکگراوند: ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە 20 و21ـی ئەم مانگە سەرژمێریی گشتی دانیشتووان لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و ماوەی دوو ڕۆژیش قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیێنرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






