
د.عومەر بەرزنجی
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەم هەفتەیە د.عومەر بەرزنجی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق کە کوردە، وەکو باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئوردن دەستبەکار بێت.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر عومەر بەرزنجی هەواڵەکەی بۆ ئاڤا میدیا پشتڕاست کردەوە و وتی، ڕۆژی پێنجشەممە 28-11-2024 دەستبەکار دەبێت.
بۆچی گرنگە: ئوردن لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی نزیک و پتەوی هەیە، دەستبەکاربوونی کوردێکیش وەکو باڵیۆز کاریگەری لەسەر بەهێزتربوون و فرەڕەنگبوونی پەیوەندییەکان دەبێت.
بایۆگرافی: عومەر بەرزنجی لە ساڵی 1960 لە سلێمانی لەدایک بووە، لە زانستە ئیسلامییەکان، زانستە سیاسییەکان و یاسا بڕوانامەی هەیە و لە ساڵانی ڕابردوودا وەکو باڵیۆزی عێراق لە وڵاتانی لوبنان، ڕۆمانیا، ڤاتیکان و قەتەر کاری کردووە، دوو ساڵیش جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق بووە.
ئەمەش بزانە: هەفتەیەک پێش ئێستا د.عومەر بەرزنجی سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد لە پیرمام و بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد. هەروەها سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ ن خواست لە ئەرکی نوێیدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






