
زیندانییەک لە یەکێک لە گرتووخانەکانی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای واست دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە دۆسیەی گرووپی قوربانییەکان لە پارێزگاکە ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات دەیان دەستگیرکراو لە گرتووخانەکانیدا هەن.
وێنە گەورەکە: گرووپی قوربانییەکان کە عەلاهییەکانیشیان پێدەگوترێت، لە ناوەڕاست و باشووری عێراق چالاکن. شوێنکەوتووانی ئەم گرووپە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تالیب خوداوەندێکە و تیروپشک لە نێو ئەندامەکانیاندا دەکەن هەرکەسێک ناوی دەربچێت دەبێت خۆی بکاتە قوربانی بۆ ئیمام عەلی.
لێدوانی فەرمی: حەبیب بەدری، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای واست ڕایگەیاند: "تیمەکانی ئاسایشی نەتەوەیی لە پارێزگای واست بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ گرووپی قوربانییەکان لە پارێزگاکە، لەو کاتەوە هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنیان دەست پێکراوە، ژمارەی ئەندامانی دەستگیرکراوی گرووپەکە گەیشتووەتە زیاتر لە 100 کەس.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی حەبیب بەدری، ئەوانەی دەستگیرکراون ناسناوی سەیر و جیاوازیان لەخۆیان ناوە وەک: "ئەبو لیۆ، عسفورە، دەبابە، ستمۆنی، نەسیحە و ئیمپراتۆر".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قوربانییەکان گرووپێکی قەدەغە کراون لە عێراق و زۆرێک لە گرووپە لادەرەکان بە پێی ماددە 372 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ی ساڵی 1969 هەموارکراویان لەسەر جێبەجێ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






