
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەوە شاندی لایەنە سیاسییەکان بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێکهێنانی حکومەت سەردانی یەکتری بکەن.
وێنە گەورەکە: چاوەڕوان دەکرێت بەمزووانە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕۆژی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دیاری بکات، لەگەڵ ئەوەشدا لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی 10یەمی حکومەت پێویستییان بە ڕێککەوتن هەیە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بۆ ئەو مەبەستەش دەست بە سەردان و گفتوگۆکانیان دەکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە ئەمڕۆوە شاندی پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکەن و گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە.
سەبارەت بە بەرنامەی سەردانەکان، ڕاوێژکارەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت؛ سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەین، دەمانەوێت هەمووان بە ڕوحیەتی کوردانە بێنە پێشەوە تاوەکو حکومەتێکی نوێ دروست بکەین، کارنامەمان یەک حکومەت، یەک پەرلەمان، یەک هێزی پێشمەرگەیە، هیواخوازین هەموو لایەنە سیاسییەکان لە ئاستی ئەو بەرپرسیاریەتییە دابن.
زانیاریی زیاتر: شاندەکەی پارتی لە چوار کەسی پێکدێت بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەب سیاسی ئەو حیزبە، کە ئەرکی سەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکانیان پێسپێردراوە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی 10ی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، پێشتر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاندبوو : وەکو پارتی سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەین، ئەوانەی دەنگی زۆر یان کەمیان بەدەستهێناوە، ڕۆژی دووشەممەش یەکەم کۆبوونەوەمان لە سلێمانی دەبێت.
ئەمەش بزانە: شاندەکەی پارتی پێکهاتووە لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب، ئومێد سەباح، شاندەکە ئەرکی سەردانی لایەنەکانیان پێ سپێردراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






