
ریزبەندی 10 پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلەکانی جیهان بۆ ساڵی 2023
ئاڤا دیجیتاڵ
بە پشتبەستن بەو داتا و زانیارییانەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل ئاشکرایان کردووە، لیستی پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلەکان لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2023 ئاشکراکرا و تێیدا کۆمپانیای فۆرد پێشەنگی لیستەکەی گرتووە.
لیستی پڕفرۆشترینەکان:
1- کۆمپانیای فۆرد لە پلەی یەکەم دێت بە ئۆتۆمبێلی "ئێف سیریێس" کە فرۆشی 750 هەزار و 789 ئۆتۆمبێل بووە.
2- کۆمپانیای شێڤرۆلێت لە پلەی دووەمە بە ئۆتۆمبێلی جۆری "پیکئەپ سلڤڕادۆ" کە 543 هەزار و 319 لێ فرۆشراوە.
3- کۆمپانیای ڕام لە پلەی سێیەمە کە 444 هەزار و 926 "پیکئەپ"ـی فرۆشتووە.
4- کۆمپانیای تۆیۆتا لە پلەی چوارەم دێت بە ئۆتۆمبێلی "ڕاڤ فۆر" کە 434 هەزار و 943 ئۆتۆمبیلی فرۆشتووە.
5- کۆمپانیای تێسلاش هاتووەتە رکابەرییەکە و لە پلەی پێنجەم بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی مۆدێل وای کە 385 هەزار و 900 ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە.
6- کۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی پلەی شەشەمی گرتووە بە ئۆتۆمبێلی CR-V کە 361 هەزار و 457 لێ فرۆشتووە.
7- کۆمپانیای GMC لە پلەی حەوتەمە بە ئۆتۆمبێلی سیێرا کە 295 هەزار و 737 فرۆشتووە.
8- کۆمپانیای تۆیۆتا دووبارە دەگەڕێتەوە ریزبەندییەکە و پلەی هەشتەم بە کامیری دەگرێت کە 290 هەزار و 649 ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە.
9- کۆمپانیای نیسان لە پلەی نۆیەمە بە ئۆتۆمبێلی جۆری SUV رۆگ کە 271 هەزار و 458ی فرۆشتووە.
10- کۆمپانیای جیپ پلەی دەیەمی گرتووە بە ئۆتۆمبێلی گراند چیرۆکی کە 244 هەزار و 595ی فرۆشتووە.
ساڵانە کۆمپانیاکانی وەک "تۆیۆتا، فۆرد و شێڤرۆلێت" ئۆتۆمبێلەکانیان لە ڕیزبەنی یەکەمەکان دەبینرێن، بەڵام جیاواز لە ساڵانی پێشوو لە 2023ـدا تێسلا بە ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی هاتە ریزبەندییەکەوە و رۆژانەش ژمارەی فرۆشی لە زیادبوون دایە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش





