بەڵێنێک لە سەرۆکی دادگای فیدراڵییەوە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە
- بزنس
- 25 تشرینی دووەم

دادگای فیدراڵی و مووچە، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
شاندێکی پەرلەمانی عێراق بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چوونەتە دادگای فیدڕاڵی و سەرۆکی دادگە بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەی داوە.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا لە کۆتایی مانگی 11 داین، هێشتا ڕوون نییە کەی بەتەواوی مووچەی مانگی 10 لەلایەن بەغدا خەرج دەکرێت و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کێشەیەکی نوێی بۆ خەرجکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ دروست کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ پرسی مووچە سەردانی دادوەر جاسم محەممەد، سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراقیان کرد.
لێدوانی فەرمی: جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "دادوەر جاسم محەممەد پێی وتین لەڕووی یاسایی و مرۆییەوە پێویستە مووچەی فەرمانبەران دووربخرێتەوە لە ململانێی سیاسی و هەوڵی تەواوی خۆم دەدەم بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە".
باکگراوند: سەرەتای ئەمساڵ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کێشە سیاسییەکان جیابکرێتەوە و نابێت بە هیچ بیانووێک ڕابگیرێت، مانگی نۆش لە هەولێر ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە بڕیا درا تا کۆتایی ئەمساڵ و تەواوبوونی پرۆسەی بایۆمەتری فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام بێت لە ناردنی مووچە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






