نووسراوی دەستەی باڵای نیشتمانیی لێپرسینەوە و دادپەروەریی عێراق لەبارەی خەمیس خەنجەر - ئاڤا
ئاڤا نیوز
دەستەی باڵای نیشتمانیی لێپرسینەوە و دادپەروەریی عێراق، بە تۆمەتی پاساو هێنانەوە بۆ تاوانەکانی داعش و ناو نەهێنانی وەک گرووپێکی تیرۆریستی، داوا لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر "خەمیس خەنجەر" سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە لە پەرلەمانی عێراق بگرێتە بەر.
وێنە گەورەکە: مانگێک بەر لە ئێستا خەمیس خەنجەر، ئەمینداری گشتیی پارتی سیادە، دەستی لە ئەمیندارێتی حیزبەکەی کێشایەوە، بەهۆی بانگهێشتکردنی لەلایەن دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەرییەوە.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێکی دەستەی باڵای نیشتمانیی لێپرسینەوە و دادپەروەریی عێراق، کە ئاراستەی فەرمانگەی یاسایی حیزبەکان و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقی کردووە، داوا دەکات پاڵپشت بە دەقی یاسای قەدەغەکردنی حزبی بەعس، قەوارە، لایەنەکان و چالاکییە تیرۆریستی و تەکفیرییە ڕەگەزپەرستەکان ژمارە 32ـی ساڵی 2016، بەدواداچوون بۆ گوتەکانی "خەمیس فەرحان عەلی خەنجەر" بکەن ڕێکاریی یاسایی لە بەرامبەردا بگرنەبەر.
زانیاریی زیاتر: وەکو لە نووسراوەکە ئاماژەی بۆ کراوە لە گرتەیەکدا، کەسی ناوبراو "پێشێلی پرەنسیپە دەستوورییەکان دەکات و یاسا وەک کەرەستەیەکی سیاسی بەکاردەهێنێت بۆ گواستنەوەی عێراق لە دەوڵەتێکی ئایینییەوە بۆ مەزهەبی، لە گرتەی دووەمیشدا دەڵێت داعش لە ئەنجامی قەیرانی بوونیادنانی دەوڵەت و قۆرخکردنی دەسەڵاتی تاکڕەوانە و نەبوونی تێگەیشتنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دروستبووە."
کاریگەریی و لێکەوتەکان: پاڵپشت بەو دوو گوتەیەی خەمیس خەنجەر، دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ناوبراو داعشی وەک باندی تیرۆریستی وەسف نەکردووە و پاساویش بۆ تاوانە تیرۆریستییەکانی هێناوەتەوە کە لە عێراق ئەنجامیداوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی نووسراوەکەی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری ئەوانەی باسکراون بە کردەوەیەکی قەدەغەکراو و پێشێلکردنی ئاشکرای بڕگەکانی ماددەکانی 3-4-5-6 و حوکمەکانی ماددەی 10 لە یاسای ژمارە 32ـی ساڵی 2016ی قەدەغەکردنی حیزبی هەڵوەشاوەی بەعس و حیزب و چالاکییە ڕەگەزپەرست و تیرۆریستی و تەکفیرییەکان دەیگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ماددەی 10 "هەر کەسێک بەدوای ڕەگەزپەرستی، ناپاکی، یان پاکتاوکردنی تائیفی یان نیشتمانیدا بگەڕێت یان وەریبگرێت، یان هاندەربێت بۆ پێشخستنی، یان هانی پەسەندکردنی بیرۆکە یان ڕەوتەکان کە دژ بە پرەنسیپەکانی دیموکراسی و گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات بێت" سزا دەدرێت لەگەڵ زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە دە ساڵ زیاتر نەبێت.
ئەمەش بزانە: لە کۆتایی نووسراوەکەدا دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری داوا لە کۆمیسیۆن دەکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بە خەمیس خەنجەر بگریرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






