لە كەركووك دوو ژن خۆیان دەكەن بە تیمی سەرژمێری و شەش ملیۆن دینار لە ماڵێك دەدزن
- کوردستان
- 25 تشرینی دووەم
وێنەی شاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری کەرکووک، دوو ژن خۆیان دەكەن بە تیمی سەرژمێری و دەچنە نێو ماڵێكەوە، خاوەن ماڵەكە بێ هۆش دەكەن و شەش ملیۆن دیناریش دەدزن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركووك بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو ژن كە جلوبەرگی هاوشێوەی تیمەكانی سەرژمێرییان لەبەر كردووە و خۆیان وەك بژمێر ناساندووە و چوونەتە ماڵێك لە گەڕەكی عروبەی شاری کەرکووک.
زانیاریی زیاتر: ماڵەكە تەنیا ئافرەتێكی تێدا بووە، دوو دزەكەش هەلەكەیان قۆستووەتەوە و سپڕای بێهۆشكردنیان بەكارهێناوە و خاوەن ماڵەكەیان بێ هۆش كردووە، پاشان بە ماڵەكەدا گەڕاون و بڕی شەش ملیۆن دیناریان دزیوە.
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی گوتەی سەرچاوەكەی پۆلیس، تاوەكو ئێستا تۆمەتبارەكان دەستگیر نەكراون و تیمەكانی پۆلیس سەرقاڵی گەڕان و بەدواداچوونن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






