سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فراکسیۆنە کوردییەکان لەگەڵ سەرۆکی دادگەی فیدراڵی، ئەندامێکی لیژنەی دارایی چەند گرفتێکی بەردەم نەناردنی مووچە باس دەکات.
لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 7:00ی ئاڤا میوان بوو وتی، دواکەوتنی مووچە پەیوەندی هەیە بەوەی هەرێمی کوردستان و بەغدا، ڕێککەوتنیان لەبارەی ڕادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی هەیە و نەگەیشتووەتە هیچ ئەنجامێک، ئێستا عێراق چووەتەوە پێش بڕیاری دادگەی فیدراڵی.
سۆران عومەر دەڵێت، وەزیری دارایی عێراق حساباتی ئەوەی کردووە بە ئینفاقی فیعلی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە مانگی 10 تەنیا 600 ملیاری ماوە، ئەگەر بینێرێت بەشی داهاتی ناوخۆ دەبڕێت، تەنیا 200 ملیار دەمێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سۆران عومەر ئاماژە بەوەش دەکات "بەغدا داوای داهاتی ناوخۆی چوار مانگی ئەمساڵ دەکات، هاوکات داوا دەکات 400 هەزار بەرمیل نەوت کاتێک هەناردە ناکرێت، ڕادەستی سۆمۆ بکرێت و بۆ ناوخۆ بەکاربێت".
لە گۆشەیەکی دیکە: سۆران عومەر دەڵێت: لێکتێگەیشتن لەگەڵ تەیف سامی ئاسان نییە، لە کۆبوونەوەکان ئەو تەنیا بە ژمارە و یاسا قسە دەکات. چەندین جار لە کۆبوونەوەکان وتویەتی با سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرپرسیارییەتی یاسایی هەڵبگرێت، من گرفتم نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە