مەسرور بارزانی: نابێت پێگەی سیاسی و هێز بێیتە پاساوی بازرگانی ماددەی هۆشبەر
- کوردستان
- 26 تشرینی دووەم
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر
ئاڤا نیوز
لە وتاری دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر، سەرۆکوەزیران بارزانی وتی، "پێویستە پێگەی سیاسی و هێز نەبێتە پاساو بۆ ئەو بازرگانانەی ژیانی خەڵکیان خستووەتە مەترسی".
وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق چەندین سنووری هاوبەشییان لەگەڵ وڵاتانی ئێران و تورکیا و سوریا هەیە، ئەم ناوچەیە بووەتە ترانزێتی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە کاتی دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر وتی، سوپاسی ڕێکخراوی LDSی ئەمریکی دەکەم کە 10 ساڵە بوونەتە هاوبەشی ڕێکخراوی خێرخوازی بارزانی. پرسی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان بەلای حکومەتەوە یەکێکە لە پرسە گرنگەکان و بەفراوانی کاری لەسەر دەکرێت. حکومەت لیژنەیەکی پێکهێناوە و بودجەی تەرخانکردووە، دروستکردنی ئەم سەنتەرە بە شێکە لەو هەوڵەی حکومەت.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەوەشی وت، گرنگە بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی مافیاکان و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر ببینەوە، هاوکات گرنگە جیاوازی لەنێوان مافیاکان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر بکەین، بەکارهێنەران پێویستیان بە چاودێری و یارمەتیدان هەیە بۆ دووبارە گەڕانەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگە. سوپاسی دەزگا ئەمنییەکان دەکەم بە هێزەوە ڕووبەڕووی بازرگانانی ماددەی هۆشبەرە بوونەتەوە، داوا لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکەم میکانیزمی توندتر بگرنە بەر بۆ چاودێری قوتابیان.
سەرکوەزیران مەسرور بارزانی ئەمەشی وت، " داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ دەکەین بە گڕوتین تر ڕووبەڕووی ئەو دۆخە ببنەوە کە ڕووی لەناوچە کردووە".
باکگراوند: سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر، دەکەوێتە سەر شەقامی 120 مەتری هەولێر، لەڕێگەی سێ قۆناغ یارمەتی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر دەدات، ئەوانیش؛ هۆشیارکردنەوە، پاککردنەوەی جەستە و گەڕانەوە بۆ کۆمەڵگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت