سەرچاوەیەکی ئەمریکی و فەرەنسی: ئاگربەستی لوبنان ڕادەگەیێنرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 تشرینی دووەم

ئاڵای وڵاتانی ئیسرائیل و لوبنان، وێنە: fikirturu
ئاڤا نیوز
سەرچاوەکانی نزیک لە هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و فەرەنسا ڕایانگەیاند، کە ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لوبنان لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەردوو سەرچاوەی نزیک لە جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، ''هەردوولا کاردەکەن بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە لوبنان بۆ ماوەی 60 ڕۆژ، ئەمەش بریتیی دەبێت لە قەڵاچۆکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵا لە ناوچەی ڕووباری لیتانی، لە بەرامبەردا هێزەکانی ئیسرائیل لە هەندێک ناوچەی دیاریکراو دەکشێنەوە".
بوچوونی لایەنی بەرامبەر: بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، ''لەوانەیە ئیسرائیل بە پلانی ئەمریکا بۆ ئاگربەست لە لوبنان ڕازیی ببێت''.
لێدوانی فەرمی: وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژەیی بەم ڕێککەوتنە کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر لایەنی بەرامبەر هەر پێشلکارییەک سەبارەت بەم ڕێککەوتنە ئەنجامبدات، دەبێتەهۆی ئەوەی ئیسرائیل بە شێوەیەکی دیکە مامەڵە بکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم هەوڵانەی ئەمریکا تاوەکو ئێستا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، پشتڕاستنەکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






