حکومەتی عێراق بڕیاری لێبڕینی 1%ی مووچەی بۆ غەززە و لوبنان هەموار کردەوە
- بزنس
- 26 تشرینی دووەم

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بڕیاری لێبڕینی 1%ی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ پشتیوانی غەززە و لوبنان هەموار کردەوە و ڕایگەیاند، بڕیاری لێبڕینی ئارەزوومەندانەی مووچە تەنها بۆ شەش مانگ دەبێت و لە مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکات.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا کە بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی بەڕێوەچوو، گفتوگۆی لەسەر پرۆسەی سەرژمێریی کرد و ئەوەی ڕایگەیاند، پرۆسەکە سەرکەوتوو بوو لە بواری دەستکەوتنی ئامار و داتا بەشێوەی ئەلیکترۆنی و، ئاماژەی ئارامیی وڵات و سیستەمی سیاسی و هۆشیاری هاووڵاتیانی عێراقیشی نیشاندا، لە قۆناغی داهاتووشدا پرۆسەی سەرژمێریی بۆ هاووڵاتیانی عێراق لە دەرەوەی وڵات دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی پێشووی خۆی بۆ لێبڕینیی ئارەزوومەندانەی مووچەی فەرمانبەران بەڕێژەی 1% بەمەبەستی پشتیوانی لە گەلانی فەڵەستین و لوبنان هەموار کردەوە، بەجۆرێک بڕیارەکە تەنها بۆ شەش مانگ دەبێت و لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکات، هاوکات بڕیاریشیدا 320 هەزار تۆن گەنم وەک هاوکاری بۆ گەلی لوبنان ڕەوانە بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی وەزیران لە بڕیارێکی دیکەیدا، بەشی ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی عێراقی لە کۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان و گەشتی ئاسمانی جیا کردەوە و وەک بەڕێوەبەرایەتییەکی ڕاستەوخۆ بە وەزارەتی گواستنەوەی بەستەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لێکۆڵینەوە لە شێواندنی سرووشتی گەلی شێرانە دەکرێت
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر بەنزینی پاڵپشتیکراو دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش