
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
كۆبوونەوە و سەردانی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات، پارتیش كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنە سەردانی سەرجەم لایەنەكان دەكات.
وێنە گەورەکە: دوێنێ سێشەممە، 26-11-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمی ژمارە (417)ی ساڵی 2024ی تایبەت بە گرێدانی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەرکرد. هاوکات ڕۆژی 02-12-2024 کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ وەک یەکەم ڕۆژی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی:دڵشاد شەهاب، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 27-11-2024، شاندی پارتی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم، سەردانی شاری سلێمانی دەکات.
زانیاریی زیاتر: دڵشاد شەهاب باسی لەوەش کرد جگە لە کۆمەڵی دادگەری، لایەنەکانی دیکە ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکە دەربڕیوە و هەوڵەکان بۆ ئەوەن بەزووترین کات کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت.
ئەو ئەندامەی شاندی دانوستاندنکاری پارتی تیشکی خستە سەر ئەوەی، کە بەگوێرەی ڕیزبەندی کورسییەکان سەردانی لایەنەکان دەکەن، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی شاندی یەكێتی ئەمڕۆ سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەكێتی ناکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتوون لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەت و بەشداریكردن و نەكردنیان گفتوگۆیان لەگەڵ دەكات.
لەلایەكی دیكەوە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، جەعفەر شێخ مستەفا، سەرۆکی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: یەكێتی دانیشتن لەگەڵ هیچ لایەنێك ڕەتناكاتەوە و ئامادەیە بۆ هەموو لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتن و هاوپەیمانیێتییەك.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت