
چەند سەربازێکی عێراقی. گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە ماوەی شەش ڕۆژدا لانیکەم 12 کەس لە چەند پارێزگایەکی ناوەڕاست و باشووری عێراق کوژراون، زۆرینەی ڕووداوەکانیش لە شاری بەغدان.
لە شارەکانی عێراق چی ڕوودەدات؟
لە پارێزگاکانی بەغدا، میسان و دیالە سێ ڕووداوی کوشتنی جیاواز ڕوویانداوە؛ لە بازاڕی مرێدی بەغدا شەڕەتەقە لە نێوان چەند کەسێک دروست بووە و کەسێک کوژراوە. لە دیالە دوو چەکدار کە بەسواری ماتۆڕێکەوە بوون، تەقەیان لە شۆفێری مینی پاسێک کردووە و کوشتوویانە. لە شاری عەمارە چەکدارێک هەڵیکوتایە سەر ماڵێک، ژنێکی لەسەر "کێشەی قەرز" کوشتووە و هەڵهاتووە.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، لە ناوچەی بەغدا جدیدەی شاری بەغدا، چەند چەکدارێک دەستڕێژیی گولـلەیان لە چەند کەسێک کردووە، هاووڵاتییەک کوژراوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە، تەقەکارەکان ئەفسەری نووسینگەی وەزیری ناوخۆ بوون.
لە شاری کوت، هاووڵاتییەکی تەمەن 40 ساڵ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا، دەزگا ئەمنییەکان هۆکاری کوشتنەکەیان بۆ ناکۆکی لەسەر زەویزار گەڕاندووەتەوە. هەر لە کوت، گەنجێکی دیکە کوژراوە، دەزگا ئەمنییەکانیش ڕایانگەیاندووە: "پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی شارەکەدا دەکەن".
ڕۆژی هەینی ڕابردوو، لە شارۆچکەی مەدائینی باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغدا، تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە و هێزە ئەمنییەکان براکانیان بە کوشتنی "تۆمەتبار" کرد. لە هەمان ڕۆژدا هێزە ئەمنییەکان لە شارۆچکەی گەرمەی بەنی سەعید لە زیقار، تەرمی کچێکی 30 ساڵیان لە کەلاوەیەکدا دۆزییەوە.
ڕۆژی پێنج شەممە، لە ناسریە تەرمی ژنێک دۆزرایەوە کە منداڵێکی شیرەخۆری لە تەنیشتەوە بوو؛ لە هەمان ڕۆژدا لە شارۆچکەی گەرمە شەڕەتەقە ڕووی دا و کەسێکی 70 ساڵان کوژرا. هەرمان ڕۆژیش لە ناوچەی ئەبو دشیری باشووری بەغدا، بەهۆی ناکۆکی عەشایەری کەسێک کوژرا.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، ئەیسەر خەفاجی، ئەندامی ڕەوتی سەدر لە بابل کوژرا و لایەنگرانی ڕەوتی سەدر هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان لە عەسائیبی ئەهلی حەق کرد؛ موقتەدا سەدر داوای کرد هیچ کاردانەوەیەک بەرامبەر کوژرانی خەفاجی نیشان نەدەن و بەنزین نەکەن بەو ئاگرەی هەندێک "میلیشیای بێ ئابڕوو" دەیانەوێت لە بابل هەڵیبگرسێنن.
پێش ئەوەش سەبری عامری، هاوەڵزاوای هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر لە بەغدا، لەگەڵ کەسێکی دیکە دەستڕێژیی گولـلەیان لێکرا و هاوەڵزاواکەی هادی عامری کوژرا.
لە گەڕەکی قادسیەی بەغدا، چەند چەکدارێک دەستڕێژیی گولـلەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی فەخری کەریم، سەرۆکی دەزگای مەدا کرد و ڕایانکرد؛ هەر لە بەغدا تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی پەرلەمانتارێکی عێراق کرا.
لەلایەکی دیکەوە: دۆخی ئەمنی بەشێوەیەک پاشەکشەی کردووە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق خاوەن دەرمانخانەکانی سەرپشک کردووە بۆ هەڵگرتنی چەک.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت





