نێچیرڤان بارزانی: مستەفا زەڵمی جووڵانەوەیەکی فکری گەورەی دروست کرد
- کوردستان
- 1 کانوونی یەکەم
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیداری زەڵمی گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دەیان کەسایەتیی سیاسیی و ئایینی لە شاری هەولێر، یادی دایکبوونی پرۆفیسۆر د. مستەفا زەڵمی بەرز ڕاگیرا.
چیرۆکە سەرەکییەکە: یادی سەد ساڵەی لەدایکبوونی د. مستەفا زەڵمی، زانای ناسراوی کورد لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کەسی دووەمی شێخی ئەزهەر، سەرۆکی زانکۆی ئەزهەر، وەقفی سوونی و وەقفی شیعی، هاوکات دەیان کەسایەتیی ئایینی و سیاسیی لە هەرێمی کوردستان بەرز ڕاگیرا.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی لە مینای بەڕێوەچوونی یادی لە دایکبوونی د. مستەفا زەڵمی گوتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: د. مستەفا، باوەڕی وابوو کە شەریعەتی ئیسلام و یاسای مودێرن دژ بە یەک نین سەرجەم نووسین و کتێبەکانیشی لەگەڵ قورئانی پیرۆز یەکیان دەگرتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی: مستەفا زەڵمی، هێمای چاکسازیی و نوێکردنەوە بوو لە هەمان کاتدا کاری دەکرد بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر بۆیە قەرزداری زانستی ئەو زانایەین.
لە لایەکی دیکەوە: سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لە بۆچوونی د. مستەفا کرد سەبارەت بە ڕۆڵ و پێگەی ژنانی گورد و گوتی: زەڵمی کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبوو لەسەر گۆڕینی تێگەیشتنی هەڵە سەبارەت بە کێشەکانی ژنان و یاسایەکی هێنایە ئاراوە کە دادپەروەر و یەکسان بوو هەموو لایەک.
هەر لەگەڵ ئەوەدا نێچیرڤان بارزانی گوتی، زەڵمی ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لەسەر یاسای باری کەسیی و گۆڕینی تێگەشتنە هەڵەکان سەبارەت بە خەتەنەکردنی ژنان و تەڵاق و فرەژنی لە کوردستان.
قوڵتر: نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشکرد؛ د. مستەفا زەڵمی ڕۆلێکی گەورەی هەبوو لە یاسای باری کەسێتی و بەشێوەیەکی کاریگەر بەشداریکرد لە گۆڕینی تێگەشتنە هەڵەکان سەبارەت بە خەتەنەکردن و تەلاق و کوشتنی ژنان و فرەژنی لە هەرێمی کوردستان.
باکگراوند: پرۆفیسۆر د. مستەفا زەڵمی لە بەرەبەیانیی ڕۆژی 4-6-2016 لە تەمەنی 92 ساڵیدا لە هەولێر كۆچی دوایی كرد، لە ئارامگای تایبەت بە خۆی لە ناو سەنتەری ڕووناكبیـریی پرۆفیسیۆر مستەفا زەڵمـی لە قەزای خورماڵ بەخاکسپێردرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت