
کاتی چوونە ژوورەوەی بەشێک لە کاندیدانی دەرچووی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ناو باڵەخانەی پەرلەمان، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن، بەشێکیان لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بەشداری ناکەن، دەبێت لە ماوەی یەک مانگدا ڕێکارەکانی سوێندخواردن تەواو بکەن، بەپێچەوانەوە شوێنیان بە کاندیدێکی دیکە پڕ دەکرێتەوە، ئەگەر هاتوو لەدوای تەواوبوونی وادەی دیاریکراو بەبێ بوونی بیانوو بەشدار نەبوون.
وێنە گەورەکە: بەشێک لە کاندیدی لایەنەکان لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بەشداری ناکەن، هەندێکیان دەیانەوێت بە کاندیدێکی دیکەی حیزبەکەیان شوێنیان پڕبکەنەوە، ئەمەش بەر لە ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی کۆمیسیۆن و پەرلەمان ناکرێت، مەرجە ئەو کاندیدەی کە شوێنی نەهاتوو دەگرێتەوە لە هەمان بازنەی کاندیدی دەرچوو بێت و زۆرترین دەنگی لە نێو دەرچووەکان هەبێت.
لێدوانی فەرمی: مەڕوان محەممەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆن بە ئاڤا نیوزی گوت: "لەدوای تەواوبوونی وادەی دیاریکراو، پەرلەمان بە نووسراو ئەو حیزبە ئاگادار دەکاتەوە کە کاندیدەکەی بەشداری نەکردووە، ئەگەر پێداگر بوون لەسەر بەشداری نەکردنیان، دواتر پەرلەمان نووسراو بۆ کۆمیسیۆن دەکات تاوەکو بەگوێرەی ڕێنمایی بەردەست شوێنیان بە کاندیدی دیکە پڕ بکاتەوە."
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردن، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە گوێرەی ڕیزبەند بەکاندیدێکی هەمان لیست پڕ دەکرێتەوە ئەگەر هیچیان ئامادەنەبوون، پەنا بۆ پەیڕەوکردنی سیستەمیی "باقی ئەقوا" دەبرێت، ئەو کاندیدەی لە هەمان بازنە زۆرترین دەنگی هەیە و کورسی بەدەستنەهێناوە شوێنی پڕدەکاتەوە، بەو مەرجەی لە لیستێکی براوەی هەڵبژاردن بێت.
زانیاریی زیاتر: لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا کۆمەڵی دادگەری کە سێ کورسی هەیە و لاهوور شێخ جەنگی، کاندیدی دەرچووی بەرەی گەل لە سلێمانی بەشداری ناکەن و سوێندی یاسایی ناخۆن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشدارینەکردنی کۆمەڵی دادگەری لە دانیشتن و سوێند نەخواردنی پەرلەمانتارانی ئەگەری دابەشبوونی کورسییەکانی بەسەر لایەنەکاندا زیاتر دەکات، ئەگەر لە ماوەی یاسایی دیاریکراودا پێداگرییان لەسەر بەشدارینەکردن کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






