
ئاڤا نیوز
چەند چالاکوانێک لە کەنەدا، لەڕیگەی ئۆنڵاینەوە سەرژمێری بۆ ژمارەی دانیشتووانی کورد دەکەن و دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە هەم ژمارەی ڕاستەقینەی کورد لەو وڵاتە تۆمار بکەن، هەم لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە فەرمییەکانیشدا زمانی کوردی جێگیر بکەن.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەبێ هاونیشتمانیانی دەرەوەی وڵات دەکرێت، چەند چالاکوانێک لە ڕێگەی ئۆنڵاینەوە سەرژمێری بۆ کوردانی کەنەدا دەکەن و تاوەکو ئێستاش نزیکەی هەزار خێزان تۆمارکراون.
لێدوانی فەرمی: شێروان ئازاد کە چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤە و سەرپەرشتی پرۆژەکە دەکات، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: زیاتر لە هەزار خێزان لە سەرژمێرییەکەدا تۆمارکراون، ئەو خێزانانە 39.7% کوردی باشووری کوردستانن، 37% کوردی ڕۆژهەڵات، 11.8% خەڵکی باکوور و 11.5% یشیان کوردی ڕۆژئاوای کوردستانن.
زانیاریی زیاتر: لە سەرژمێرییەکەدا چوار پرسیار لە کوردانی دانیشتووی کەنەدا دەکرێت کە ئەمانەن:
- لە کام بەشی کوردستانەوە هاتوویت بۆ کەنەدا؟
-لە کام ویلایەت و شار دەژین؟
-ژمارەی ئەندامانی خێزانەکەت چەند کەسە؟
-ژمارە مۆبایل و ئیمەیڵی خێزانەکە؟
بۆچی گرنگە: بەپێی گوتەی شێروان ئازاد، فەرمانگەکانی حکومەتی کەنەدا خزمەتگوزاری بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و زمانەکانی دیکەش پێشکەش دەکەن، ئەگەر ژمارەی ڕاستەقینەی کورد لە وڵاتەکە دەرکەوێت، ئەوا بە زمانی کوردیش خزمەتگوزاری پێشکەش دەکرێت، هاوکات لە کتێبخانەکانیشدا گۆشەیەک بۆ کتێبە کوردییەکان دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






