ڕائید فاخیر عومەر: یەکێتی کوڕەکەی تیرۆر کردم و لە کارەکەشم دەریکردم
- کوردستان
- 4 کانوونی یەکەم
ڕائید فاخیر عومەر، بەرپرسی حەرەکاتی فەوجی یەکی لیوای چوار لە مەفرەقی زینانەی سنووری خورماتوو
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەرپرسی حەرەکاتی فەوجی یەکی لیوای چواری لە سنووری خورماتوو دەرکرد، ئێستا هەوڵی گەڕانەوەی دەدات، ئەو دەڵێت "نامەوێ بگەڕێمەوە نێو یەکێتی و ژیانم لە مەترسیدا دەبێت، هەر ئەوان کوڕەکەمیان تیرۆر کرد".
چیرۆکی سەرەکی: پێشتر ئاڤا ئاشکرای کرد کە ڕائید فاخیر عومەر، بەرپرسی حەرەکاتی فەوجی یەکی لیوای چوار لە مەفرەقی زینانەی سنووری خورماتوو، لەلایەن یەکێتی نیشتمانییەوە دەرکراوە، بیانووەکەی یەکێتیش وەک خۆی ڕایگەیاند "کشانەوەی کچەکەی لە کاندیدی بەرەی گەل بوو، بەڵام ئەم ڕازی نەبوو، هەرچەندە یەکێتی لەبەرامبەر کشانەوەی کچەکەی 20 دەفتەر دۆلاریشی بۆ بۆ پێشنیاز کردبوو، بەڵام ڕەتی کردەوە، بەوهۆیەشەوە لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە و مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتیان لێبڕی و ئۆتۆمبێل و چەکەکەیان لێ وەرگرتەوە".
لێدوانی فەرمی: ڕائید فاخیر عومەر، بەرپرسی پێشووی حەرەکاتی فەوجی یەکی لیوای چوار لە مەفرەقی زینانە لەسنووری خورماتوو، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەوڵێک هەیە لە ڕێگەی قوباد تاڵەبانییەوە بۆ پۆستەکەم بمگەڕێننەوە، بەڵام ڕازی نیم، چونکە ژیانم لەنێو یەکێتی لە مەترسیدا دەبێت، هەر ئەوانیش کوڕەکەیان تیرۆر کردم و مووچەکەیان بڕیم و سەیارە و چەکەکەیان لێ وەرگرتم، چاوەڕێی چیان لێ بکەم؟.
بەگوتەی ڕائید فاخیر عومەر، هێشتا یەکێتی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتی بۆ نەگەڕاندووەتەوە، داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات، لە هەر شوێنێکی دیکە جگە لە ڕیزەکانی یەکێتی دایبنێت، تەنانەت ئەگەر بە گواستنەوەی کاتی "تەنسیب"یش بێت لەلای لاهور جەنگی، لاری نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






