
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆ و ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرس و بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای هەولێر كۆدەبێتەوە و چەند پەیامێكیان سەبارەت بە زۆربوونی حاڵەتەكانی زێدەڕۆیی پێدەگەیێنێت.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ چوارشەممە 5-12-2024، بەسەرپەرشتى ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆ و ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى فراوان بە ڕێگەگرتن و نەهێڵانى سەرپێچی و زێدەڕۆیی لە سەر موڵکی حکومى و گشتی ئەنجام درا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی پارێزگای هەولێر، وەزیری ناوخۆ بە ئامادەبووانی كۆبوونەوەكەی ڕاگەیاندووە: دەبێت ئێوەى بەرپرسانى یەکە کارگێڕى و ئیدارییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییەدا بن کە پێتان سپێردراوە و نابێت بەرپرسانى ئیداری خۆیان لەو بەرپرسیاریەتییە ڕاستەقینەیەی كە هەیانە بەدوور بگرن، سەرجەم دامودەزگاکانى حکومەت بەرپرسیارن لە ڕێگریکردن لەو زێدەڕۆییانەى لە سنوورى ئیدارەى ئەوان دەکرێت.
گۆشەیەكی دیكە: ڕێبەر ئەحمەد جەختی كردەوە: پێویستە بەپێى یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان هەر سەرپێچیەک هەبێت ڕاستەوخۆ بڕیارى چارەسەرکردنى لێبدرێت، ئەو کەس و لایەنەشى ڕێگەیان بە ئەنجامدانى زێدەڕۆییەکە داوە ڕێکكارى یاساییان لە بەرامبەردا بگیرێتەبەر و وەک تاوانباریش ڕێوشوێن لەگەڵ هەموو ئەو کەس و لایەنانە بکرێت کە لەسەر حسابی خەڵکى هەژار و کەمدەرامەت بازرگانى بە موڵکى حکومەت و گشتیى دەکەن.
وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەش دا: "دەبێت لە زووترین کاتدا چارەسەرى ئەو کێشە و دیاردەیە بکرێت و ڕێگە نەدرێت چیتر زێدەڕۆیی ئەنجامبدرێت، هەر زێدەڕۆییەک لەسەر موڵکى گشتیى ئەنجامدرا کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە، لایەنى سەرپێچیکار ئاگاداربکرێتەوە ئەو زێدەڕۆییە لاببرێت، بە پێچەوانەوە ڕێوشوێنی یاسایی پێویستى لەگەڵ بکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 48 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






