بەهۆی کەوتنی حەلەب زیاتر لە 30 هەزار خێزانی کورد ئاوارە دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کانوونی یەکەم

چەکدارێک و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تەحریر شام
ئاڤا نیوز
ماوەی هەفتەیەکە شەڕی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و حکومەتی ئەو وڵاتە بەردەوامە و تا دێت ئاوارەبوونی کوردەکانی ئەو وڵاتەش زیاتر دەبێت.
وێنە گەورەکە: دەستەی تەحریروشام لە هێرشەکانیان بۆ سەر پارێزگای حەما بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بچنە ناو شارەکە و تەنیا شەش کیلۆمەتر دوورن، لەوێ هێزەکانی ڕژێم بەرگرییەکی سەخت دەکەن و لە ئاسمانیشەوە فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا و ڕووسیا بە سەختی بۆردوومانی چەکداران دەکەن.
بابەتە ستراتیژییەکە: حەما بە خاڵی یەکلاکەرەوە بۆ هێزەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد دادەنرێت و ئەگەر ئەم شارە بکەوێت وەک چاودێران دەڵێن ئیتر داڕمانی تەواوەتی ڕوودەدات و گرووپە چەکدارەکان بە ئاسانی دەتوانن بچنە حومس و دوای ئەوەش بگەنە دیمەشقی پایتەخت و شوێنی مان و نەمانی ئەسەد، هەر بۆیە هێزێکی زۆری حکومەتی سووریا هێنراوەتە حەما و ئێران و ڕووسیاش جەخت لەوە دەکەنەوە کە نابێت ئەم شارە بکەوێت.
ژمارەکان وادەڵێن: لەماوەی یەک هەفتەدا بەهۆی ئەم شەڕە و بەپێی ئامارەکانی ڕەوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تاوەکو ئێستا 659 کەس کوژراون کە بەم شێوەیەیە:
276 کوژراو لە دەستەی تەحریروشام.
59 کوژراو لە سوپای نیشتمانی.
217 کوژراو لە هێزەکانی ڕژێم و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران.
107 هاووڵاتی سڤیل کوژراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی گرتنی حەلەب تاوەکو ئێستا زیاتر لە 30 هەزار خێزان لەو پارێزگایە ئاوارەی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هەسەدە بوون و بەشێکیشیان ڕوویان کردووەتە عەفرین و لە دۆخێکی سەختدان، تەنانەت چوار منداڵ لە ئەنجامی سەرما و سەختی ئاوارەیی گیانی لەدەستدا کە یەکێکیان تەمەنی تەنیا چوار مانگە.
لەلایەکی دیکەوە: هەسەدە ڕایگەیاندووە شکستیان بە هەوڵێکی دزەکردنی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیای بۆ شاری منبج هێناوە.
لە گۆشەیەکی دیکە: هەر ئەمڕۆ فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لەناوبردنی چەندین مووشەک و بارهەڵگر و تانک و زرێپۆش و گولـلەی هاوەنی گرووپەکانی نزیک لە ئێرانی لە دێرەزوور ڕاگەیاند و دەڵێت ئەوانە ئامادەكرابوون بۆ ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە باکووری دێرەزوور بکەنە ئامانج .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر هێرشە ئەتۆمییەکەی ناگازاکی ئەمریکا بۆ سەر ژاپۆن تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پلانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی غەززە کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێ دەکەوێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترمپ و سەرۆکوەزیرانی قەتەر تاوتوێی ئاگربەستی غەززە دەکەن